بە واتای ئاشکردنەوەی گروپ و تاقم نییە بۆ مەرامی کورتی سەرخستن و بردنەوەی دەستکەوتی کەم و کاتی.! پارتی بۆ ئاشتکردنەوەی یەکێتی و، یەکێتی بۆ ئاشتکردنەوەی پارتی، دوای ٣١ ی ئاب، ڕێککەوتنی ستراتیژیان بۆ دەستکەوتەکان، واژۆ کرد.! ھەردووکیان بە عەقڵی ڕازیکردنی پلەو پۆست و بەرژەوەند خوازی ، ئەو یەکگرتنەوە و پێکەوە کارکردنیان ڕێکخستبوو، نەیش گەیشتنە ئەنجام.! ئەوان بۆ بەرژەوەندی سەرانی ھەردوو لا ڕێککەوتبون نەک بۆ خەڵک و دواڕۆژەکەی.کاتێک بەرژەوەندییە کەسییەکان تێکچوون، ئیتر سەراپای ڕێکەوتنەکە پووچەڵ بۆوەو مانای نەما.! بە نموونە واژۆکردنی ڕێککەوتنامەی دەباشانی « گۆڕان و یەکێتی»یش چوون لەسەر بنەمای بەرژەوەندی کەسی و بازرگانی سەرانی سیاسی نەبوو ، پشت گوێ خراو ئاوڕی لێ نەدرایەوە.! ئاشتبوونەوەی گشتی بۆ خەڵکە، نەک گروپێکی بچووک، کە خۆیان کردووە بە خاوەنی خەڵک و دەنگی بڕیاری زۆرینە. کەم بینی و کاڵفامییە، خواستی زۆرینەی خەڵک لە گروپێکی دیاریکراوی نێو دەسەڵاتدا ڕام بکەن و لە دیدی سیاسەتی پارت و بازووی کەسە پایەدارەکانی حیزبدا کۆم بەکەن. پارتی و یەکێتی دوای ئەو ھەموو کردە ناجۆرە سیاسی و خراپییەی بۆ خۆ چەسپاندن و مانەوەیان ئەنجامیان دەدا، درێژەو بەردەوامییەکەشیان وەک کاری کردە لە دۆخی چەقبەستوی گۆڕەپانەکەدا دەقۆستەوە بۆ خۆ گیرکردنی زیاتر لە مانەوەو سەرکەوتن و ، گرتنە دەستی باڵاترین پلە لە بەژنی دەسەڵاتدا.! لە ئێستادا ھەموو لایەنەکان بە گومانەوە سیاسەت لە گەڵ یەکتردەکەن و متمانەیان بەیەک نەماوە.! ئەم گومانەش گەرچی ناوەرۆک و ھۆکارەکانی دیار و کوشندەن،بەڵام ئەگەر و ئومێدی خۆ دەربازکردن و ڕەوینەوەی ئەستەم نییە بۆ کورد و سیاسەتەکەی. ئێمە « کورد » بە زەمەنی سیاسی و ململانێ تێپەڕیوو،نیوەی جەستەمان نوقمی لیتاوی دوژمنە.! بۆیە ئیتر کاتییەتی پێکەوە بەیەک دەست و ھەڵوێستی بەھێز، ھەوڵبدەین نیوە زیندوەکەی تری جەستەمان ڕزگار بکەین و بیخەینە خزمەت خەڵک و خاکەوە.

تایبەتمەندییەکان: بابەتی هەڵبژاردە

زیادکردنی وەڵام