دەقی راگەیاندنەکە:

ماوەیەکە لە راگەیاندن و میدیاکانەوە بەرچاومان دەکەوێت کە چیا، کورە بچوکی رەوانشاد نەوشیروان مستەفا، دیدار و کۆبونەوە و چالاکی لە سایەی بزوتنەوەی گۆڕان و لە مەکۆ سەرەکیەکەی ئەنجام دەدات. ئەمە لە کاتێکدا ئەو زاتە هیچ پێگەیەکی فەرمی لە گۆڕاندا نیە، تەنها پەیوەندی بە گۆڕانەوە ئەوەیە کوری رەوانشادە و بە زەبری یاسایی ئیدیعای خاوەنداریەتی ئەو موڵک و ماڵە گشتیە دەکات کە رەوانشاد بۆ پرۆژەی گۆڕان بنیاتی نابو. لە کاتێکدا کە کاک نەوشیروان بە درێژایی ژیانی سیاسی بە توندی دژ بە بنەماڵەییکردنی پرۆسەی سیاسی لە کوردستان وەستاوەتەوە.

ئێمە لە ئاراستەی پرۆ گۆڕان لە پلەی یەکەمدا بەتوندی خانەی راپەراندن و جڤاتی نیشتمانی ئاگادار دەکەینەوە کە بێدەنگی و بێدەسەڵاتیان بەرامبەر بەم رودواە مەترسیدارانە گوناهی گەورەی بە بنەماڵکردنی بزوتنەوەی گۆڕان دەخاتە ئەستۆیان، هاوکاتیش بەرپرسیار دەبن لە لێکەوتە چاوەروان نەکراوەکانی ئەم روداوانە کە دورن لە رەوشت و پرەنسیپ و بەها بەرزەکانی بزوتنەوەی گۆڕان کە رەوانشاد دایرشتون. داوا لە سەرجەم دامەزراوەکانی گۆڕان لە بازنە و رایەڵەوە تا سەروتر دەکەین کە دەنگی پرۆتێستی توند بەرامبەر بەم ئاراستە مەترسیدارە بەرز بکەنەوە و رێگری بکەن لەو ئاکامە وێرانکارانەی کە کاڵفامی و خۆپەرستی سیاسی بە سەر بزوتنەوەکەدا دەیهێنن.
پرۆ گۆڕان
١٧ ی فێبرواری ٢٠١٩

تایبەتمەندییەکان: وتارو بیروڕا

زیادکردنی وەڵام