ئەو گۆرانانەی گیرفانیان هەڵدوریوە بۆ پارەو پۆست بەڕێکەوتنی پارتی و گۆڕان شاگەشکە بوون و وەک دەڵێن هەموو گیانیان پێدەکەنێ، خۆ ناهەقیان ناگرم، ئەوانە بچوکترین ڕۆحی گۆرانخوازیان نیەو سەرقاڵی وەرگرتنی پۆست و پەیداکردنی پارەن، زۆربەی ئەوانەی دیفاع لە سیاسەتی خۆفرۆشی گۆران دەکەن بە پارتی تەنها لە خەمی گیرفان و پۆستەکانیاندان.

ئەوانەی لە دوای هەلبژاردنەکانەوە چاکەت وپانتۆڵی نیلیان لەبەر کردوە بۆ پۆست و هەندێ ئەحبابیشیان لەدەوری خۆیان کۆکردۆتەوە بۆ موچە، بەم ڕێکەوتنە لە شایی دان، ئەوان نازانن ئێمەو خەڵکیش دەزانین،کابینەی هەشت لەسەر ئەساسی ڕێکەوتنی گۆڕان و پارتی دروست بوو، ئەوکاتەیش بەندە دژی ڕێکەوتنەکە بووم و دژی کاک نەوشیروانیش بووم کە ڕێکەوتنەکەی کردو سێ جار چوە سەری ڕەش بۆ لای مەسعود، ئەوکاتەیش دژ بووم کە کاک نەوشیروان وتی” چوارساڵ ئارامی” منیش هاوارم کرد ڕێکەوتن لەگەڵ پارتی مایە پوچییەو چوارساڵ ئارامی مایە پوچییە، دواجارکاممان ڕاستی کرد، ؟ئێمەو مانان کە دژی ڕێکەوتنەکەی پارتی و گۆران بووین و وتمان فشەیەو هیچی لێسەوز نابێت، یان ئەوانەی وەک ئێستا سەرچۆپیان گرتبوو بۆ ڕێکەوتنەکە؟ فەرموون نەتیجەی ڕێکەوتنی پارتی و گۆڕان بۆ کابینەی هەشت چی بوو؟ جگە لە گیرفان پرکردنی گروپێک،ئێوە کە هەر پارەو پۆستان دەوێت،شەرم ناکەن بە ناوی گۆران و گۆرانکارییەوە ئەو کارە دەکەن؟.

جا بیهێێنە پێش چاوی خۆتان،، کاک نەوشیروان خۆی لە ژیاندا بوو، خۆی چەند جار چوە لای مەسعود بارزانی،،خۆی واژۆی ڕێکەوتنەکەی کرد، دوایش پارتی پەرلەمانتارەکانی گۆران و سەرۆکی پەرلەمان و وەزیرەکانی بە نوکە شەق ئاودیوو کردەوە بۆ سلێمانی، بە ئاشکرا کاک نەوشیروان وتی” مەسعود بارزانی درۆی لەگەڵ کردم” ئەوەبوو دواجار پەلاماری کاک نەوشیروانیان داو سوکایەتی نەما پێینەکەن و دایان بەدادگا وەک تیرۆریست و ئێستایش مەلەفەکەی لە دادگا پوچەکەی پارتی ماوە، .

کەواتە ئەو گۆرانانەی ئێستا بۆ پۆست و پارە بەم ڕێکەوتنە مەست بوون،دەیانەوێ چیمان پێبڵێن؟ مەسعود بارزانیەک، پارتیەک، بە گوێی کاک نەوشیروانیان نەکردبێت، لەگەل ئەو درۆیان کردبێت،ئێستا لەگەڵ ئێوەی هەژبەسەردا ڕاستگۆ دەبن؟سبەینێ حساب بۆ چوار پارە خۆری گۆران دەکەن؟ ڕیکەوتنەکەو خالەکانی جێبەجێدەکەن؟ خۆ گومانم نیە خۆیشتان دەزانن پارتی هیچ کارێک ناکات،هیچ خاڵی ڕێکەوتنێک جێبەجێ ناکات ئەگەر بە قازانجی خۆی نەبێت، خۆیشتان لەوە دڵنیان کە پارتی ڕێکەوتنەکەو خالەکانی دەخاتە ژێر پێی و خۆی چی بوێت ئەوە دەکات، ئیتر بۆ بە ئاشکرا ناڵێن” بابە ئێمە گروپێکین لەگەڵ پارتی ڕێکەوتووین،،دەبینە خاوەن پۆست و پارەو تەواو، لەمە بەدەر هەرقەولێ بەخەڵک بدەن تەنها درۆ دەکەن و بەس.

ئینسانی ئاقڵ نابێت چاوەڕیی یەک هەنگاوتان بکات.خەلکیش تەجروبەی ڕێکەوتنی کاک نەوشیروان و مەسعود بارزانی و گۆران و پارتی هەیە لە کابینەی هەشت، ئیتر ئەم خۆ بادان و شای و هەڵپەرکێیەی بۆچییە؟وادەزانن ئەم ڕێکەوتنەلەگەڵ پارتی ئەتان هێنێتەوە مایە؟ نا ئەزیزان ڕسواترتان دەکات،ڕسواتر.

کوردیش دەڵیت”مرۆڤی ئاقڵ دوو جار دەس ناکا بە کونی ماردا”،ئەوە زەبری پارەو قازانجی تایبەتە نەک دەستان، لووتان دەکەن بە کونی مارو زێرابیشدا.

تایبەتمەندییەکان: وتارو بیروڕا

زیادکردنی وەڵام