وابڕیارە سبەى کۆبوونەوەى لوتکەى نێوان هەریەک لە فلادیمێر پۆتین سەرۆکى روسیا و رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرکۆماری تورکیا و حەسەن رۆحانى سەرۆک کۆمارى ئێران لە شارى سۆچى لە روسیا سەبارەت بە پرسى سوریا ئەنجام بدرێت.

لە کۆبونەوەکەى نێوان ئەو سێ وڵاتە زلهێزەى جیهان، کە ئەمە چوارەمین کۆبونەوەى نێوانیانە، گفتوگۆ دەکرێت لەسەر دۆخى سوریا و هەنگاوە هاوبەشەکانى نێوان هەرسێ وڵات و چارەسەرى ناکۆکییەکانى سوریا لە پلاتفۆرمى ئاستانا و پرۆسەى سیاسى.

هەر لەو کۆبونەوەیەدا پرسى دروستکردنى ناوچەى ئارام و دۆخى شارى ئیدلب و پرسى کشانەوەى هێزەکانى ئەمریکا و هەنگاوەکانى نوسینەوەى دەستورى سوریا و پێکهێنانى لێژنەیەک لەو بارەیەوە گفتوگۆى لەسەر دەکرێت.

تایبەتمەندییەکان: هەواڵەکان

زیادکردنی وەڵام