ھێزێکی پشتیوانی سەربازیی ئەمریکی کە پێشتر لە بنکەی عەین ئەسەد-وە رەوانەی پارێزگای ئەنبار کرابو لە ناوچەی تەنەف لە سنوری عێراق لەگەڵ سوریا جێگیرکرا.

بەرپرسێکی خۆجێی و سەرچاوەیەکی سەربازی لە ئەنبار بە ئاژانسی ئەنادۆڵ-ی تورکی راگەیاندوە، ھێزێکی پشتیوانی سەربازیی ئەمریکا گەیشتوەتە ناوچەی تەنەف-ی رۆژئاوای پارێزگای ئەنبار لە نزیک سنوری عێراق لەگەڵ سوریا.

بە وتەی ئەو دوو سەرچاوەیە، ئەو ھێزە پشتیوانییەی ئەمریکا، پێشتر لە بنکەی عەین ئەسەد-وە رەوانەی ناوچەی تەنەف-ی رۆژئاوای پارێزگای ئەنبار لە سنوری عێراق لەگەڵ سوریا کرابوو.

ئاماژە بەوەشکراوە، “ھێزە پشتیوانییەکەی ئەمریکا لە ژمارەیەک ئۆتۆمبێلی سەربازیی جۆری ھەمەر و تۆپخانە و چەکی قورس پێکھاتوە و لە ئێستادا لە ناوچەی تەنەف لە دوری 490 کیلۆمەتر رۆژئاوای شاری رومادی ناوەندی پارێزگای ئەنبار جێگیرکراوە”.

ھێزە پشتیوانییەکەی ئەمریکا لە ژمارەیەک ئۆتۆمبێلی سەربازیی ھامەر و تۆپخانە و چەکی قورس پێکھاتوە 

ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە پارێزگای ئەنبار لە سنوری عێراق لەگەڵ سوریا، ژمارەیەک بنکەی ھەیە لەوانە، بنکەی حەبانییە و عەین ئەسەد رۆژئاوای ئەنبار، لەگەڵ دوو بنکەی دیکە کە لە قەزای قائم و رۆژھەڵاتی شاری روتبە.

بەپێی وتەی سەرچاوەکان، هێزە ئەمریکیەکە بە ئامانجی پاراستنی سنوری عێراق لەگەڵ سوریا رەوانەی ناوچەکە کراوە، کە بە تایبەت کە لە ئێستادا ئۆپەراسیۆن بۆ سەر دوایین پێگەی رێکخراوی داعش لە دیوی سوریا بەڕێوەدەچێت.

هێزە ئەمریکییەکە بە ئامانجی پاراستنی سنوری عێراق لەگەڵ سوریا رەوانەی ناوچەکە کراوە

ئاژانسەکە زانیاریەکانی لە زاری ئەفسەرێکی سوپای عێراقەوە پشتڕاستکردەوە و رایگەیاندوە، ئەو پشتیوانییە سەربازییەی ئەمریکا پێشتر لە بنکەی عەین ئەسەد لە ناحیەی بەغدادی رۆژئاوای پارێزگای ئەنبار رەوانەکرابو.

ئەوەش لەکاتێکدایە تا ئێستا بەرپرسانی ئەمریکا و حکومەتی عێراق هیچ زانیاریەکیان لەبارەی جێگیرکردنی هێزی پشتیوانی ئەمریکا لە سەر سنوری عێراق لەگەڵ سوریا بڵاونەکردوەتەوە.

تایبەتمەندییەکان: هەواڵەکان

زیادکردنی وەڵام