بزووتنەوەی گۆڕان لەیەکەم سەرهەڵدانیدا لە ۲٥ی۷ی۲۰۰۹ وەک یەکەم هێزی بەرهەڵستکاری دژی سیستەمی حوکمڕانی لەهەرێم دەرکەوت، دژی نادادی کۆمەڵایەتیدا. ئەم سەرهەڵدانە کۆمەڵگای کوردی شڵەقاند. جوڵە و هێزی گەورەی پێدا، لەدوای راپەڕینەوە بۆیەکەم جاربوو کۆمەڵگای کوردی بەم شێوەیە دژایەتی خۆیان لەڕێگای دەنگدانەوە بەدەستەڵات بڵێن ڕوو لەهێزێکی تازەبکەن. بەم هەنگاوەی خەڵک دژی دەستەڵات دەستەڵات ترسێکی گەورەی کەوتە دڵەوە.
لەیەکەم خولی ئۆپۆزسیۆن بزووتنەوەی گۆڕان پەرلەمانی کوردی جوڵەتێخست و بەکۆمەڵگای کوردی ناساند، لەناو پەرلەمانیشدا بووجەی بەخەڵک ئاشناکرد. بەئاشناکردنی بووجەش چاوی خەڵکی کردەوە بەڕووی داهاتی ئەم هەرێمەدا. بەدەرکەوتنی گۆڕان هەرێم دابەش بوو بەسەر دووبەرەدا. بەرەیەکیان گۆڕان قیادەیەکرد، بەرەیتریش پارتی.
بەڵام سیاسەتی دەستەڵاتی کوردی  پێش درووست بوونی گۆڕان لەگەڵ سیاسەتی ئێستایان یەک جیاوازی نیە، لەهەردوو ڕوودا شاردنەوەی داهاتە لەخەڵک، سیاسەتی پێش درووسبوونی گۆڕان بووجە لەبەغدادەوە دەهات و لەپەرلەماندا بەدڵی خۆیان تێیاندەپەڕاند، بۆچاو بەستکردنی بەغدادیش کۆمەڵێک پڕۆژەیان جێ بەجێ دەکرد. بەڵام دوای دەرکەوتنی گۆڕان نەچونەسەری بەرنامەکانیان وەک جاران لەپەرلەمان ئەم جارەیان لەڕێگای بڕینی بوجە لەبەغداد و فرۆشتنی نەوت بەسەر بەخۆی، جارێکیتر بەناوی بونی قەیرانەوە پڕۆژە بوجەیان لە خەڵک و پەرلەمان شاردەوە. وەک پێش بوونی گۆڕان درێژەیان بە سزادانی خەڵکدا.
ئەم لووت بەرزیەی دەستەڵات بەرامبەر بەخەڵک وایکرد بزووتنەوەی گۆڕان وەک ڕێبەری خەڵکی ناڕازی و ستەم لێکراو دەرکەوێت و ببێتە پێشەنگی گەل و وەک بەرەیەک خۆی دەربخات. کەبەرەی گۆڕانکاری و چاکسازیە، بەرەی بەرامبەریشی کە بەرەی دەستەڵاتە کە پارتی سەرکردایەتی دەکات. ئەمەش وایکرد خەڵک بەچاوی ئومێدەوە بڕوانێتە بزووتنەوەی گۆڕان. تا ئەم ساتەش خەڵک چاوی لەبزووتنەوەی گۆڕانە بۆئەوەی بەپێشەنگیان بمێنێتەوە. وەک سەرکردایەتی ئەم بەرەیە درێژە بەکاروانی خەباتی گۆڕانکاری بدات.
ئەوەی گرنگە ئەوەی بزووتنەوەی گۆڕان بەتەنها چاوی لە بەشداری کردنی بزووتنەوەکەی نەبێت بۆ چونە دەستەڵات، بەڵکو پێویسته بەهەماهەنگی لەگەڵ هێزەکانی تری ناڕازی بڕیاری چونە حکومەت بدات، خۆی دوورنەخاتەوە لەم هێزانە ئەگەر لە ڕابردوودا لەقۆناغی هەستیاردا بەشێک لەم هێزانە پشتیان لە گۆڕان کردبێ و پاڵیان دابێتە دەستەڵات، وەک ئەوەی لەسەرۆکایەتی هەرێم بینیمان، بەڵام هێشتا گۆڕانی بەبەهێزی هێشۆتەوە.
بەڵکو دوای چەند مانگێک لە هەڵبژاردن پارتی و یەکێتی کۆمەڵێک ڕووداویان درووست کردوە بۆ ئەوەی گۆڕان لەڕێبەرایەتی ئەم بەرەیەی ساڵانی ڕابردوو دوربخەنەوە و ئەم بەرەیە هەڵوەشێنەوە، یان ئەم بەرەیە ڕادەستی هێزێکیتر بکەن، بەوەی پارتی دەڵێت پێمان خۆشە گۆڕان لەحکومەت بەشداربێت. یەکێتی دەڵێت نابێت گۆڕان بەشداربێت، ئەم یاریەی یەکێتی وپارتی لەسەرەتاوە ڕوون بوه، هەروەها  دژایەتی پارتی بۆ بەشداری پێکردنی کۆمەڵ لەحکومەت، دواتریش چونی وەفدی پارتی بەنهێنی بۆلای کۆمەڵ، ئاماژەی ڕوونە بۆ ئەوەی گۆڕان و کۆمەڵ لێک دورخەنەوە. ئەم بەرەیە هەڵوەشێنەوە. وەک چۆن بەبڕینی بوجە لە حکومەت لەلایەن بەغداد ڕێگەیان گرد لە پڕۆژەکانی گۆڕان. لەم هەڵبژاردنانەدا خەڵکیان بێ هیواکرد لەگۆڕان و نەچونەسەر سندوقەکانی دەنگدان.
بەدەست بەرنەدار بوونی گۆڕان لەم بەرەیە و هێشتنەوەی سەرۆکایەتی کردنی لەژێر دەستی خۆی، هەموو ئەو پیلانانەی داڕێژراون بۆ لەناوبردنی پڕۆژەی گۆڕانکاری لەهەرێم لەبار دەچن، ڕەنگە گۆڕان توشی دژواری گەورەبێتەوە، بەڵام سەرەنجام سەردەکەوێت. بەڵام ئەگەر گۆڕان بچێتە دەستەڵات بەبێ لایەنەکانی تر، ئەوا دەستەڵاتی گورگ ئاسای هەرێم  بزووتنەوەی گۆڕان وەک ئەومەڕە لێدەکات کەلەڕانەکەی دورکەوتۆتەوە بە ئاسان پەلاماری بدەدات و لەناوی دەبات.
کاتی ئەوەیە بزووتنەوەی گۆڕان لەسەر پرانسیپەکانی بەردەوامبێت، لەڕێگای هێزێکی یەکگرتوی بەرەی ناڕازی بەشداری حکومەت بکات، ئەگەر جێگاکەشی تەنگ بکەن، بەڵام هێشتا لەجێگەیەکی مەترسیداری فەڕاح باشترە، بۆئەوەی دەستەڵاتی هەرێم نەتوانێ زەفەرتان پێبەرێت، باشتریش کارەکانتان ڕای بکەن.
ئەگەر گۆڕان دەیەوێت براوەبێت و بەردەوامبێت، دەبێت بگەڕێتەوە بۆ سیاسەتی سەرەتای درووست بوونی، بەردەوامیدانی بەڕێبازی گۆڕانکاری و درێژەدان بە ڕێبەرایەتی بەرەی بەرهەڵستکاری، ئەگینا دەتوێتەوە لەم چوارچێوەی ئەم دەستەڵاتەدا و دەبێتە بەشێک لەمێژوودا.
دەستەڵاتی کوردی دەیەوێت ئەم ڕێبەرایە لەدەست گۆڕان دەربهێنن، لەڕابردوودا پلان و کارنامەی گۆڕانیان بۆ دەرکەوتوە، دەشزانن تا جەمسەرەکە بەدەست گۆڕانەوەبێت ئەوان ناتوانن بەئاسانی درێژە بەسیاسەتەکانیان بدەن، دەیانەوێت وەک بونی رێکخراوەکانیتر ئەم سەرەجەمسەرە بدەنە دەست هێزێکیتر، کەتازە درووست بوە، خۆی ئامادە کردوە ئەم ڕێبەرایەتی ئەم جامسەرە وەربگرێت بەچونی گۆڕان  بۆ حکومەتی.  لەبەرامبەر سفرکردنەوەی قەرزەکانی کۆمپانیاکانی.
بەلەدەستدانی ئەم بەرەیە لەلایەن گۆڕانەوە، ئەوکات هێزی دەستەڵات بەئاسانی بەسەریاندا زاڵدەبێت، بۆیە دەستگرتنی گۆڕان بەم جەمسەرەوە زۆر زەروور ترە لەچونە حکومەتێک، ئەم حکومەتە جگەلە کاولکاری هیچیتری لێنابینرێت، مانەوەشی وەک ڕێبەری ئەم جەمسەرە سەرجەم پیلانەکانی دەستەڵات سفر دەکاتەوە. بەرامبەر بەخەڵک و بزووتنەوەکەشەوە.
ئەم شۆڕشەی بزووتنەوەی گۆڕان ڕێبەرایەتی دەکات، بەچونە حکومەتی هەرێم، نەوەک بزووتنەوەکە گەشە ناکات، بەڵکو بەم هەنگاوە  ڕەنگە دەستەڵاتی ستەمکار و پاوانخوازی کوردی درێژتر بکاتەوە.
سەرەڕای ئەوەی دەستەڵات هەموو ڕێگایەکی گرتۆتەبەر بۆ لێدان لەگۆڕان و ئەوبەرەیەی دژی درووست بوە، بەڵام پێویستە بزووتنەوەی لەبری ڕاگرتنی دڵی دەستەڵاتداران ڕابگرێ، پێویستە دڵی گەل لەدەست نەدات، چونکە ڕێگاکانی سەرکەوتن زۆرترن لەدەرەوەی دەستەڵات، لەوەی لەدەستەڵاتدا بیگرنەبەر، گەورەترین سەرکەوتنیش ڕاکێشانی دڵی خەڵکدا.
تایبەتمەندییەکان: وتارو بیروڕا

زیادکردنی وەڵام