سەرۆک کۆماری ئێران، ئەمریکا تۆمەتبار دەکات بە خراپبونی ڕەوشی ئابوری وڵاتەکەی.
حەسەن ڕۆحانی سەرۆکی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگەیاندوە “وڵاتەکەی ڕووبەڕووی قورسترین قەیرانی ئابووری بۆتەوە لە ماوەی 40 ساڵی ڕابردوودا و حکومەت بەرپرس نیە لەوە بەڵکو ئەمەریکا بەرپرسە لەو قەیرانە”.
حەسەن ڕۆحانی ئاماژەی بەوەشداوە “هۆکاری سەرەکی کێشەکانمان فشارەکانی ئەمەریکا و شوێنکەوتووانیەتی. نابێت لۆمەی حکومەت بکرێت کە ئەرکەکانی جێبەجێ دەکات لەسەر سیستمی ئیسلامی”.
ئەوەش دوای ئەوە دێت کە بەهۆی سزاکانی سەرۆکی ئەمەریکاوە لە ساڵی ڕابردوودا لە ڕێکەوتنی ناوەکیی ئێران کشایەوە و هەموو سزاکانی سەپاندەوە بەسەر تاراندا.

تایبەتمەندییەکان: هەواڵەکان

زیادکردنی وەڵام