سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا رایگەیاند، دوای سەپاندنی سزاکانی وڵاتەکەی بەسەر کەرتی نەوتی ڤەنزوێلادا لەئێستادا سەرۆکی ئەو وڵاتە ئامادەی دانوستانە لەگەڵ ئۆپۆزسیۆن.

دادگاى باڵاى ڤەنزوێلا گوایدۆی بە ئامانج گرتوە

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا لە تویتێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نوسیویەتی،” دادگاى باڵاى ڤەنزوێلا گوایدۆی بە ئامانج گرتوە، و پێشبینیدەکرێت خۆپیشاندانێکی گەورە لە ڤەنزوێلا ئەنجامبدرێت”.

سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا، دەشڵێت،”وا باشترە ئەمەریکییەکان سەردانی ئەو وڵاتە نەکەن، تا زانیارییان پێدەگات لەبارەی بارودۆخی ڤەنزوێلا وە”.

پاش ئەوەی وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا داوای دەستلەکارکێشانەوەی سەرۆکی ئێستای ڤەنزوێلای کرد، داوای لەسوپای ئەو وڵاتە کرد رۆڵی خۆیان ببین لەچەسپاندنی دیموکراسیدا، پاشتر پەیوەندییەکانی نێوان هەردو وڵات پێینایە قۆناغێکی نۆى و سەرۆکی ڤەنزویلا هەمو جۆرە پەیوەندییەکی سیاسی و دپلۆماسی لەگەل ئەمەریکا پچڕاند.

تایبەتمەندییەکان: هەواڵەکان

زیادکردنی وەڵام