سیناتۆرێكى كۆمارییه‌كان، ره‌شنوسی هەموارکراوی یاسایه‌كى پێشكه‌شى كۆنگرێسی وڵاتەکەی كرد، ئه‌وه‌ش بۆ به‌هێزكردنى ئاسایشى ئه‌مه‌ریكا له‌ رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست.

پێگه‌ى فه‌رمى، سیناتۆر جۆن کەنەدی بڵاویكرده‌وه‌، پرۆژەکە بەناونیشانی، دەسەڵاتی بەکارهێنانی هێز بۆ پاراستنی کوردەکانی سوریا یەو تێیدا داوای پاراستنی کوردەکان دەکات پاش کشانەوەی ئەمەریکا لە سوریا، و به‌پێى پڕۆه‌ژه‌كه‌ “سه‌رۆكى ئه‌مریكا رێگه‌ى پێده‌درێت فەرمان به‌ به‌كارهێنانى هێز بکات بۆ پاراستنى كوردانی رۆژئاوای کوردستان و ناوچەکانی دیکەی باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا”.

بنەمایەکی ئه‌خلاقى له‌ سیاسه‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكادا هه‌بێت

له‌ پڕۆژه‌كه‌ هاتوه‌، “ده‌بێت هه‌میشه‌ بنەمایەکی ئه‌خلاقى له‌ سیاسه‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكادا هه‌بێت، ئه‌ركى ئه‌خلاقیی ئێمه‌یه‌ به‌رامبه‌ر هاوپه‌یمانه‌كانمان دڵسۆزبین، كوردانى سووریا رۆڵێكی یەکلاکەرەوەیان له‌ شه‌ڕى دژى داعشدا لە سووریا هه‌بووه‌ و نابێت به‌ته‌نیا و بێ هاوكارى جێیانبهێڵین، ئه‌م گۆڕانکارییە گەره‌نتى پاراستنى هاوپه‌یمانه‌ كورده‌كانمان ده‌كات و پێزانینمان نیشانده‌دات به‌رامبه‌ر هاوكارییان له‌شه‌ڕی دژى داعش”.

36بەرپرسی باڵای داعش لەسوریا کوژراون

به‌پێى زانیارییه‌كانى وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌مه‌ریكا”پێنتاگۆن”، تاوه‌كو ئه‌یلولى 2018، 36بەرپرسی باڵاى داعش له‌ سووریا كوژراون و 700 چه‌كدارى بیانى داعشیش كه‌وتوونه‌ته‌ ده‌ستى هێزه‌كانى سووریاى دیموكرات “هه‌سه‌ده‌”.

بەگوێرەی لێدوانه‌كانى وەزارەتی بەرگری ئەمریکا، هەسەدە و  کوردانی رۆژئاوای کوردستان هاوكاربون له‌ كه‌مكردنه‌وه‌ى ژماره‌ى چه‌كداره‌كانى داعش له‌ سووریا له‌ 100 هه‌زاره‌وه‌ بۆ 5هه‌زار چەکدار.

تایبەتمەندییەکان: هەواڵەکان

زیادکردنی وەڵام