سەرۆکوەزیرانی بریتانیا رایگەیاند، داوا لەیەکێتی ئەوروپا دەکات لەبارەی کشانەوەی وڵاتەکەی دەرگای گفتوگۆکان بکەنەوە.

بەپێی زانیارییەکانی ( بی بی سی نیوز) تێریزامەی سەرۆکوەزیرانی بریتانیا رایگەیاندوە، پرسی کشانەوەی وڵاتەکەی بەپلانێکی نوێوە دەخاتەوە بەردەم بەرپرسانی یەکێتی ئەوروپا و داوایان لێدەکات دەرگای گفتوگۆکان بکەنەوە.

یەکێتی ئەوروپا لەماوەی رابردودا رەتیکردۆتەوە هیچ گۆڕانکارییەک لەو رێککەوتنەدا بکات کە لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی بریتانیا لەسەری واژۆیان کردوە، پەرلەمانی بریتانیاش گفتوگۆی چڕوپڕی لەبارەی بەشێک لەخاڵەکانی ئەو رێککەوتنە کردوە و بەهەندێک لەخاڵەکان رازی نین، تێریزامەیش بە کابینەی حکومەتەکەی راگەیاندوە دەیەوێت ئەوە بکاتە بواری جێبەجێکردنەوە کە پەرلەمانەکەی داوایدەکات و گفتوگۆی لەبارەوە کردوە.

لەبەرامبەردا پارتی کۆنەپارێزەکانی بریتانیا داوای گۆڕانکارییان لە بڕگەی پەیوەندیدار بە سنورەکانی نێوان ئایرلەندا و یەکێتی ئەوروپا کردو بەوهۆیەشەوە لەدژی پلانەکەی مەی دەنگیاندا.

لەئێستادا چارەسەرێک لەلایەن پەرلەمانتاری پاڵپشت “گراهام برادی” پێشکەشکراوە کە پێدەچێت کۆنەپارێزەکان و هەمو لایەکی رازیکردبێت تا تێریزامەی بتوانێت بەپلانێکی نوێوە بگەڕێتەوە برۆکسل بۆ دەستپێکردنەوەی گفتوگۆکانی لەگەڵ سەرکردەکانی یەکێتی ئەوروپا.

تایبەتمەندییەکان: هەواڵەکان

زیادکردنی وەڵام