سەرۆکى ڤەنزویلا بڕیاریدا باڵیۆزخانە و کونسوڵخانەکانى وڵاتەکەى لە ئەمریکا دابخات و تا رۆژى شەممە سەرجەم کارمەندەکانى بگەڕێنەوە وڵاتەکەى.

رۆژی چوارشه‌ممه‌، خوان گوایدۆ سەرۆکی پارتی ئۆپۆزسیۆنی ڤەنزویلا کە هاوکات سەرۆکی پەرلەمانى ئەو وڵاتەیە، رایگەیاند: ئێستا من سەرۆکى کاتى ڤەنزویلام و ئێستا نیكۆلاس مادورۆ ناناسم.

دوا بەدواى ئەوەش دۆنالد ترەمپ سەرۆکى ئەمریکا پشتگیرى لە سەرۆکى ئۆپۆزسیۆنى ڤەنزوێلا کرد وەک سەرۆکى ئەو وڵاتە ناساندى، ئەوەش کاردانەوەى توندى سەرۆکى ئێستاى ڤەنزویلاى بەدوادا هات.

ڤەنزیلا تەنیا نییە

لە وتارێکدا نیکۆلاس مادورۆ سەرۆکى ڤەنزویلا رایگەیاند: “سەرجەم پەیوەندییە دیپلۆماسیەکانمان لەگەڵ ئەمریکا پچراندوە و بڕیارمانداوە باڵیۆزخانە و تەواوى کونسوڵخانەکانمان لە ئەمریکا دابخەین و داوا لە دیبلۆماتکارەکانمان دەکەم تا رۆژى شەممە بگەڕێنەوە ڤەنزویلا”.

هەر بەپێى ئاژانسە جیهانیەکان، مادورۆ رایگەیاندبو کە وڵاتەکەى تەنیا نییە و سوپاسی توركیا و روسیا و چین-ی كردوە لەبەرامبەر پشتگیرییکردنیان وەک سەرۆکى ڤەنزویلا و دژى بڕیارەکەى خوان گوایدۆ كه‌ خۆی وه‌ك سه‌رۆكی كاتیی ده‌وڵه‌ت راگه‌یاندبو وەستانەوە.

چەند رۆژێک لەمەوبەر گروپێکی سەربازیی سەر بە یەکێتی پارێزگاریی نیشتمانی لە کاراکاس، لەرێگەی بڵاوکردنەوەی پەیامێکی ڤیدیۆییەوە داوایان لەخەڵک کرد کە راپەڕین ئەنجام بدەن و دواتر لە پۆپەراسیۆنێکى هێزەکانى ڤەنزویلا  27 ئەندامى هێزەکانى یەکێتى پارێزگاریی نیشتیمانى خۆیان رادەستکرد.

لەئێستادا دۆخى ڤەنزویلا بەرەو خراپى دەڕوات و هاوڵاتیانى ئەو وڵاتە بەسەر دوو بەرەى جیاوازدا دابەشبوون، بەجۆرێک هەندێک لە هاوڵاتیان پشتگیرى سەرۆکى ئۆپۆزسیۆن دەکەن و هەندێکى دیکە لە دژى لێدوانەکەى گوایدۆ کە خۆى وەک سەرۆکى ڤەنزویلا ناساند خۆپیشاندانیان ئەنجامدا.

تایبەتمەندییەکان: هەواڵەکان

زیادکردنی وەڵام