سەرەڕای ئەوەی دەسەڵاتی جێبەجێكاری بەریتانیا بۆ سەرۆكی حكومەتی ئەو وڵاتەیە، هاوکات بەپێی دەستور سیستمی شاهانە دەسەڵاتەكانی سنوردارە و شاژنە ئێلیزابێسی دووەمیش تەنها كۆمەڵێك دەسەڵاتی سنورداری هەیە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا خاوەنی كۆمەڵێك تایبەتمەندیە كە هیچ كام لە بەرپرسانی بەریتانیا و وڵاتانی دیکە ئەو مافەیان نییە.

بۆ نمونە، شاژن هەموو ئازادیەكی هەیە گەشت بۆ وڵاتان بكات، بەبێ ئەوەی پاسپۆرتی هەبێـت.

بۆچی پێویستی بە پاسپۆرت نییە؟
لە یەكەمین لاپەڕەی پاسپۆرتی بەریتانیا دا نوسراوە “ وەزیری دەرەوەی شاهانەی بەریتانیا داوا لە خاوەنشكۆ شاژنی بەریتانیا دەكات ڕێگەبدات بە هەڵگری ئەم پاسپۆرتە بە ئازادی گەشتبكات” بەهۆی ئەوەی ئەم نوسراوە كە داواكاری لە  شاژن دەكات، بۆیە شاژن پێویستی بەوە نییە خۆی ڕێگا بە خۆی بدات بۆ وەرگرتنی پاسپۆرت، بەڵام تاكەكانی خێزانی شاهانە هەموویان پاسپۆرتیان هەیە.

مۆڵەتی شۆفێری
شاژنی بەریتانیا پێویستی بە مۆڵەتی شۆفێری نییە،تاكە كەسە لە بەریتانیا دەتوانێـت بێ مۆڵەت ئۆتۆمبێل لێبخوڕێت، لەهەمانکاتدا پێویستی بە دانانی ژمارەی ئۆتۆمبێل نییە بۆ ئۆتۆمبێلەكانی.

دادگایی كردن
پێگەی فەرمی خێزانی شاهانەیی بەریتانیا دەڵێت “لێكۆڵینەوە و دادگاییكردنی شاژن ڕێگەپێدراو نییە بە پێی دەستوری ئەو وڵاتە”، بەڵام شاژن زۆر پێداگیریدەكات لەسەر جێبەجێكردنی هەموو ئەو كارانەی دەیكات كە لە چوارچێوەی یاسادابن.

تایبەتمەندییەکان: هەمەڕەنگ

زیادکردنی وەڵام