پۆلیسی فەڕەنسا رایگەیاند، کەمێک لەمەوبەر تەقینەوەیەکی بەهێز لەناو سەمونخانەیەکدا لە پاریس-ی پایتەخت روویداوە.

میدیاکانی فەڕەنسا لە زاری پۆلیسی ئەو وڵاتەوە بڵاویانکردەوە، بەیانی ئەمڕۆ شەممە تەقینەوەیەک لە ناو دوکانێکدا لە ناوچەی غوتغێفیس-ی پاریس روویداوە.

پۆلیسی فەڕەنسا پێشبینی دەکات رووداوەکە بەهۆی تەقینەوەی گازەوە روویدابێت لەناو سەمونخانەکەدا و ژمارەیەکی زۆر برینداری لێکەوتووەتەوە.

بەپێی ئەو وێنانەی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاوکراونەتەوە، تەقینەوەکە زیانی زۆری ماددی لێکەوتووەتەوە.

 

تایبەتمەندییەکان: هەواڵەکان

زیادکردنی وەڵام