سەدان گەشتی ئاسمانی لە وڵاتی ئەڵمانیا بەهۆی مانگرتنی هێزەئەمنییەکانی فڕۆکەخانەکانەوە هەڵوەشێندرانەوە، کە داوا دەکەن مووچەکانیان زیادبکرێت.

بەپێی DWی ئەڵمانی ئەمڕۆ پێنجشەممە کارمەندان و هێزەئەمنییەکانی ناو فڕۆکەخانەکانی کۆڵن دۆسڵدۆرف و شتوتگارد لە ئەڵمانیا دەستیان بە مانگرتن کردووە و بەهۆیەوە کارەکانی فڕۆکەخانەکان پەکیان کەوتووە.

ئاماژە بەوەشکراوە، لە کۆی هەزار و 600 گەشت کە بڕیاربوو ئەمڕۆلە ئەڵمانیا  ئەنجامبدرێن 800 گەشت هەڵوەشێندراونەتەوە.

ئەوە سێیەم مانگرتنی کارمەندانی فڕۆکەخانەکانی ئەڵمانیایە لە ماوەی هەفتەیەکدا و داوا دەکەن کە مووچەکانیان زیادبکرێت.

کۆمپانیای ڤێردی ئەڵمانی کە نوێنەرایەتی کارمەندان و هێزە ئەمنییەکان دەکات کە مانیانگرتووە رایگەیاند، لە ئێستادا لە دانوستاندایە لەگەڵ بەرپرسانی حکومەت بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە.

کۆمپانیای ڤێردی ئاماژەی بەوەکردووە، ئەگەر کێشەکە چارەسەرنەکرێت پێدەچێت گەشتی ئاسمانی زیاتر پەکیان بکەوێت.

تایبەتمەندییەکان: هەواڵەکان

زیادکردنی وەڵام