ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی ئه‌مریكا له‌ئه‌نقه‌ره‌وه‌ په‌یامی وڵاته‌كه‌ی له‌باره‌ی كوردانی سوریاوه‌ ده‌داته‌ به‌رپرسانی توركیا.

ئاژانسی ڕۆیته‌رز له‌زاری به‌رپرسێكی باڵای ئه‌مریكاوه‌ بڵاویكرده‌وه‌، “جۆن بۆڵتن ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی ئه‌مریكا به‌ به‌رپرسانی توركیای وتوه‌، وڵاته‌كه‌ی ڕوبه‌ڕوی هه‌ر هێرشێك بۆسه‌ر كورده‌كانی سوریا ده‌بێته‌وه‌، ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ش به‌رپرسانی توركیای توڕه‌كردووه‌”.

پاش ئه‌وه‌ی بۆڵتن ڕۆژی سێشه‌ممه‌ سه‌ردانی ئه‌نقه‌ره‌ی كرد، به‌ڵام ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا له‌گه‌ڵ بۆڵتن كۆنه‌بوه‌وه‌، ئه‌وه‌ش ڕاوێژكاره‌ ئه‌مریكییه‌كه‌ی ناچاركرد خاكی توركیا جێبهێڵێت‌و بگه‌ڕێته‌وه‌ ئه‌مریكا.

تایبەتمەندییەکان: هەواڵەکان

زیادکردنی وەڵام