تیفانی كچی دۆناڵد ترامپی سەرۆكی ئەمریكا وێنەیەكی خۆی‌و كوڕە خۆشەویستەكەی بڵاوكردەوە، كە بەرەگەز لوبنانییە.

كچەكەی ترامپ‌و مایكل بۆڵس لەژوورێكی كۆشكی سپی لەواشنتۆنی ئەمریكا دەركەوتوون، كە وێنەكە لەئەژماری تایبەتی تایبەتی تیفانی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستگرام بڵاوبووەتەوە.

لەوێنەكەدا دیارە، كە كاتی جەژنی سەری ساڵ ئەو دوانە پێكەوە بوون لەكۆشكی سپی، كە كچەكەی ترامپ لەهاوینی رابردوو ئەو كوڕە بەرەگەز لوبنانییەی بینیوەو ئێستا كەپڵن.

پێشتر رۆژنامەی “Page Six”ی ئەمریكی ئاشكرایكرد، كە تیفانی ترامپ لەهاوسەرەكەی پێشووی مارلا مابلز جیابووەتەوەو پەیوەندی لەگەڵ مایكل بۆڵسی بەرەگەز لوبنانی هەیە.

مایكڵ كوڕی سەرمایەداری لوبنانی “مەسعەد بۆڵس″ەو خاوەنی كۆمەڵێك كۆمپانیای گەورەیە، كە سامانەكەی بە ملیاران دۆلار ئەژمار دەكرێت.

تایبەتمەندییەکان: هەمەڕەنگ

زیادکردنی وەڵام