ڕۆژنامەیەکی ئەمریکی لەسەر وتارێکیدا دادگاییکردنی بکوژانی خاشقچی لەلایەن سعودییەوە بە گاڵتەجار وەسفدەکات و داواش لە کۆنگرێسی ئەمریکا دەکات بکەرانی سەرەکی ئەم دۆسیەیە تا ئاستی شازادەی جێنشین سزا بدات.

ئەمڕۆ سێ‌شەممە ڕۆژنامەی واشینتۆن پۆست وەک ڕۆژنامەیەکی چاودێر لە پڕۆسەی داگاییکردنی تاوانبارانی کوشتنی جەمال خاشقچی لە سەروتارێکدا دادگاییکردنی کۆتایی تاوانبارانی کوشتنی خاشقچی بە”گاڵتەکردن بە داد و دادوەری” ناوزەند کردوە.

ڕۆژنامەی واشینتۆن پۆست ڕایگەیاندوە “دادگای سعودیا لەبارەی خاشقچییەوە گاڵتەجاڕانە بڕیاری داوە و  و کۆنگریسی ئەمریکا دەبێت جەخت لەسەر جێبەجێکردنی دادپەروەری بکاتەوە.”

ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەداو “ئەو دادگایییە بەشێوازێکی کارەساتبارانەو  لاواز‌بوو، ئەو بڕیارانەش کە دراون بۆ ئەوە بوە تا  لەگوشارەکانی ئەمریکا لەبارەی ئەو کردەیە کەمبکەنەوە”.

ڕۆژناماکە باسی لەوەشردوە “بەرپرسیارێتی زیاتری ئەو دۆسیەیە لە ئەستۆی کەسانێکی وەکوو سعود قەحتانی ڕاوێژاری بن سەلمانە، کە زۆرجار بەرپرسی ئەو ئۆپەڕاسیۆنە نایاساییانە بوە کە  لە بەرانبەر دژکارانی بن سەلمانی جێبەجێکراوە و هەروەها لەگەڵ ئەویشدا کەسانێکی تری وەکو ئەحمەد عەسیری، بەرپرسی پێشووی دەزگای هەواڵگری و سەلاح موحەمەد تەبیقی، پزیشکی یاسایی بەرپرسیارن کە بەپێی لێدوانە جۆراوجۆرەکان، جەستەی خاشقچی لەلایەن ئەوەوە پارچە پارچەی کراوە”.

ڕۆژنامەکە وتوشیەتی “ئەگەر دادوەری لە دۆسیەیەکی ئاوهادا بە ئاشکرا نەبێت، دەرخەری ئەوەیە کە دادگای ئەو وڵاتە کەسانی وەکوو شازادەی جێنشین و کەسانێک کە بەفەرمی تاوانباری سەرەکی بوون، لەبیر دەکات و کەسانێکیتر کە بەس وەک فەرمانبەرێک فرمانەکانیان بۆ نێردراوە، بەدواداچوون بۆ دەکات و تاوانبار دەکات”.

ئەم ڕۆژنامە ئەمریکییە وتوشیەتی “دەبێت ئەمریکا بە پشتیوانی کۆنگرێس جەخت لە لێکۆڵینەوە لەسەربکەرانی ئەو تیرۆرە بکات تا ئاستی شازادەی جێنشین و هەروەها  سزاو ئابڵۆقە بەسەر سعودیە بسەپێنێت چونکە سعودیە گاڵتەجاری کردوە لە جێبەجێکردنی دادپەروەریدا”.

تایبەتمەندییەکان: هەواڵەکان

زیادکردنی وەڵام