کیڤن سوینى، سەرۆکى دەستەى بەڕێوەبەرى بەرگرى پێنتاگۆن دەستى لەکارەکەی کێشایەوە ئەوەش دوای ئەوەی مانگی رابردوو جەیمس ماتیس، وەزیری بەرگری وڵاتەکەی دەستبەرداری پۆستەکەی بوو.

بەپێی تۆڕی هەواڵی بی بی سی، کیڤن سوینى، سەرۆکى دەستەى بەڕێوەبەرى بەرگرى پێنتاگۆن دەستى لەکارکێشاوەتەوە و رایگەیاند، “کاتى ئەوە هاتووە بگەڕێمەوە بۆ کەرتی تایبەت”، ئەوەش دواى ئەوە دێت کە جەیمس ماتیس، وەزیرى بەرگرى ئەمەریکا مانگێک لەمەوبەر دەستبەرداربوونی لە پۆستەکەی راگەیاند.

کیڤن سوینى، سێهەمین بەرپرسى باڵاى پێنتاگۆنە کە دەستلەکارکێشانەوەى خۆى ڕادەگەیەنێت، دوای بڕیارەکەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا سەبارەت بە کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا لە سوریا.

سوینى ماوەى دوو ساڵە وەکو سەرۆکى دەستەى بەڕێوەبەرى بەرگرى پێنتاگۆن کاردەکات لە مانگی کانونى دووەمى ساڵی 2017 وە تا ئێستا بەردەوام بووە لە پۆستەکەی، ناوبراو کارکردنی لەو پۆستەدا بە “خزمەتێکى شەرەفمەندانە شانبەشانى هاوکارەکانى” ناویدەبات و باسى ماوەى کارکردنى کردووە لەو پۆستەدا.

راگەیاندنى دەستلەکارکێشانەوەى سوینى دوای ئەوە دێت کە 19ی مانگی رابردوو جەیمس ماتیس، وەزیری بەرگری ئەمەریکا و برێت مەکگۆرک، نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمەریکا بۆ شەڕی دژی داعش دەستیان لەکارکێشایەوە.

تایبەتمەندییەکان: هەواڵەکان

زیادکردنی وەڵام