لەمیانەى خۆپیشاندانەکانى هێلەک زەردەکانی فەڕەنسادا نوسینگەى وتەبێژێکى حکومەتى فەڕەنسا کەوتەبەر شاڵاوى توندوتیژیەکانى خۆپیشاندەران و وتەبێژەکە لە نوسینگەکەى دەرکرا.

بەپێی تۆڕى هەواڵى بی بی سی، بێنجامین گروڤۆوخ، یەکێکە لە وتەبێژانى حکومەتى فەڕەنسا رایگەیاندووە، “خۆم و تیمەکەم ناچاربوین لە دەرگاى دواوە هەڵبێین پاش ئەوەى خۆپیشاندەران لە دەرگاى پێشەوەى بیناکە هاتنە ژوورەوە”.

مانگی رابردوو گرژى و ئاڵۆزى لە نێوان هێزەکانى پۆلیس و خۆپیشاندەراندا لە فەڕەنسا ڕووىدا و ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکى ئەو وڵاتە ئیدانەى توندوتیژیەکانى کرد و داواى کرد بە گفتوگۆ کێشەکان چارەسەر بکرێت.

خۆپیشاندانەکانى فەڕەنسا بەهۆى زیادکردنی باجى سەر سوتەمەنى لەو وڵاتەدا دەستى پێکرد و پاشان لە مانگى تشرینى دووەمەوە ناڕەزایەتییەکان زۆرتر بوون و بووەتەهۆى بەرفراوان بوونى خۆپیشاندانەکان.

تایبەتمەندییەکان: هەواڵەکان

زیادکردنی وەڵام