سه‌رۆكى جڤاتى چاودێرى مافه‌كانى مرۆڤ له‌ سوریا رایگه‌یاند، له‌ ساڵى 2018 دا نزیكه‌ى 20 هه‌زار كه‌س له‌و وڵاته‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

ڕامى عه‌بدولڕه‌حمان، سه‌رۆكى جڤاتى چاودێرى مافه‌كانى مرۆڤ به‌ ئاژانسى فرانس پرێس -ی راگەیاند، به‌هۆى توندوتیژى و شه‌ڕ و ئاڵۆزییه‌كانى ساڵى رابردوو له‌ ته‌واوى سوریا 19 هه‌زار و 666 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

لە مانگی ئازاری ساڵی 2011 ەوە جەنگی ناوخۆیی لە سوریا لە ژێر کاریگەری بەهاری عەرەبی دەستیپێکرد و هاوڵاتیانی ئەو وڵاتە دژی حکومەتی بەشار ئەسەد راپەڕین، بەڵام وڵاتانی هاوپەیمانی ئەسەد رێگربوون لە کەوتنی دەسەڵاتەکەی.

شەڕی ناوخۆی سوریا بیناو باڵەخانەکانی ئەو وڵاتەی وێران کردووە

سه‌رۆكى جڤاتى چاودێرى مافه‌كانى مرۆڤ راشیگەیاند، ته‌نها له‌ ساڵى 2017 دا زیاتر له‌ 33 هه‌زار كه‌س و له‌ ساڵى 2014 زیاتر له‌ 76 هه‌زار كه‌س له‌و وڵاته‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌، كه‌ به‌رزترین ڕێژه‌ى گیان له‌ده‌ستدان له‌ ساڵى 2014 تۆماركراوه‌.

بەهۆی شەڕی ناوخۆی سوریاوە کە نزیکەی حەوت ساڵە بەردەوامە تا ئێستا نزیکەی 500 هەزار هاوڵاتی سیڤیل کوژراون و زیاتر لە یەک ملیۆن هاوڵاتی دیکەش برینداربوون، نزیكەی 12 ملیۆن كەس-یش ئاوارە و سەرگەردان بوون، ئەوە جگە لەوەی ژێرخانی ئابووری ئەو وڵاتە بەرەو رووخان هەنگاو دەنێت و بیناو باڵەخانەکان وێران بوون.

تایبەتمەندییەکان: هەواڵەکان

زیادکردنی وەڵام