سەرهەڵداوانى یەمەن تۆمەتى نەتەوە یەکگرتووەکان رەتدەکەنەوە لەبارەى فرۆشتنى ئەو هاوکارییانەى بۆ لێقەوماوانى ئەو وڵاتە دابیندەکرێت.

محەمەد ئەلحوسی ڕێبەری باڵای شۆڕشگێڕی سەرهەڵداوەکان لە یەمەن رایگەیاندوە، ئەوەى بەرپرسیارە بەرامبەر بە ناردنى خواردنى خراپ بۆ یەمەن بەرنامەی خۆراکی جیهانییە.

ئاماژەى بەوەشکردوە کە وڵاتەکەى رێگەى نەداوە ئەو خواردنە خراپانە بهێنرێنە یەمەن و چونکە سەرپێچییکردنى یاسا و رێساکانە و ناکرێت ئەو خواردنە خراپانە بدرێتە مرۆڤ.

ئەوەشى خستۆتەروو، کە پێوستە لێکۆڵینەوەیەکى سەربەخۆ لەسەر ئەو تۆمەتانەى نەتەوە یەکگرتووەکان ئەنجام بدرێت و بەڵگەى پێویست بخرێتەروو.

دوێنێ ڕێکخراوی خۆراکی جیهانی، سەرهەڵداوە حوسیەکانى یەمەنى تۆمەتبارکرد بە فرۆشتنەوەى ئەو خۆراکانەى ئەو رێکخراوە بۆ لێقەوماوانى یەمەن دابینی کردووە و رایگەیاند کە لەبازاڕەکانى ژێر دەسەڵاتى خۆیان لە شارى سەنعاى پایتەختى یەمەن دەیفرۆشنەوە.

تایبەتمەندییەکان: هەواڵەکان

زیادکردنی وەڵام