ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگاریی ئەنبار رایگەیاند، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا دوو بنکەی سەربازیی لە رۆژاوای عێراق لە نزیک سنورەکانی سوریا دامەزراندووە.

فەرحان دیلمی، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگاریی ئەنبار بە ئاژانسی ئەنادۆڵ-ی راگەیاند، لە ئێستادا ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا دوو بنکەی سەربازی لە نزیک سنورەکانی سووریا هەیە، کە یەکێکیان دەکەوێتە باکووری ناوچەی رومانە لە شاری ئەلقائیم لە نزیک سنوورەکانی سووریا، بنکەکەی دیکەیان دەکەوێتە رۆژهەڵاتی شاری رووتبە لە رۆژاوای رۆمادی، کە کەمتر لە 100 کیلۆمتر مەودای هەیە لەگەڵ سنووری سووریا.

ئاماژەی بەوەشکردووە، سەدان سەربازی ئەمەریکی لەو دوو بنکە سەربازییەدا جێگیرن و ژمارەیەک فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و چەکی قورسیش لە بنکەکەدا جێگیرکراون.

بەپێی ڕاپۆرتەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ شەڕی دژی داعش ساڵی 2014 واشنتۆن زیاتر لە پێنج هەزار سەربازی ئەمەریکی لە عێراق جێگیرکردووە بۆ رووبەڕووبوونەوەی داعش.

تایبەتمەندییەکان: هەواڵەکان

زیادکردنی وەڵام