جیاواز له‌و چیرۆكه‌ی له‌باره‌ی چاره‌نوسی ئه‌دۆڵف هیتله‌ری سه‌رۆكی ئه‌ڵمانیای نازی بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، ئێستا چیرۆكێكی دیكه‌ بوه‌ته‌ جێگه‌ی سه‌رنج.

به‌گوێره‌ی به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك كه‌ ده‌زگای هه‌واڵگری ئه‌مریكا كاری له‌سه‌ر كردووه‌، باس له‌ هه‌ڵاتنی هیتله‌ر له‌ دواساته‌كانی ده‌سه‌ڵاتیدا له‌ به‌رلینه‌وه‌ بۆ ئه‌رژه‌نتین ده‌كرێت، كه‌ له‌به‌ڵگه‌نامه‌كه‌دا ئه‌وه‌ هاتووه‌، هیتله‌ر به‌ ژێر ده‌ریاییه‌كی ئه‌ڵمانی له‌ جۆری (یو 3523) دوای دوو هه‌فته‌ له‌ بڵاوبونه‌وه‌ی هه‌واڵی خۆكوشتنی، به‌ره‌و ئه‌رژه‌نتین هه‌ڵاتووه‌.

گه‌رچی له‌ساتی چونه‌ ناوه‌وه‌ی سوپای یه‌كێتی سۆڤیه‌تی جاران بۆ ئه‌ڵمانیا، هه‌واڵی خۆكوشتنی هیتله‌ر به‌ وێنه‌ی ساتی خۆكوشتنه‌كه‌یه‌وه‌ بڵاوبوه‌وه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ی تا ئێستا بابه‌ته‌كه‌ی به‌ شێوه‌یه‌كی ته‌مومژاوی هێشتوه‌ته‌وه‌، دیارنه‌مانی لاشه‌ی هیتله‌ره‌ كه‌ ئه‌گه‌ر هه‌واڵی مردنه‌كه‌ی ڕاست بێت.

یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ی كه‌ له‌ به‌ڵگه‌نامه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ له‌چاره‌نوسی هیتله‌ر قسه‌ی له‌گه‌ڵدا كراوه‌ وتویه‌تی، ئه‌و له‌ كێڵگه‌یه‌كی ئه‌رژه‌نتین هیتله‌ری بینیوه‌.

جۆزێف ستالین-ی سه‌رۆكی ڕوسیای ساڵانی جه‌نگی جیهانیی دووه‌م بابه‌تی هه‌ڵاتنی هیتله‌ری له‌گه‌ڵ هاری ترومان، سه‌رۆكی ئه‌وكاته‌ی ئه‌مریكا باسكردوه‌.

تایبەتمەندییەکان: هەمەڕەنگ

زیادکردنی وەڵام