ھیچ نەتەوەیەک نەک ئەوەی بەتورکیا-یەکی ھیچ، بەئەمریکای زلھێزو بەڕێوەبەری جیھانیش تێک ناشکێت، ئەگەر خودی نەتەوەکان لەناوخۆی خۆیاندا گروپ و ڕێکخراوو کەسانی دژ بەنەتەوەی خۆیی تێدانەبێت، نەک ھەبێت و ئەو ھەبوونەش بەئاشکراو بەئازادی بێن و بڕۆن و دژایەتیەکە بکەن (وەک نمونەی کورد)!؟
کاتێک تۆ ئەبینی ئەمریکا بەھێزو بڕیاردەری گۆڕانکاری و زلھێزە، ئەمە لەدەرەوە وایلێنەھاتووە، بناغەی ئەم بەھێزی و زلھێزیەی لەناوخۆوە چەکەرەی داوە، نەتەوەییبوون و خۆشویستنی نیشتیمان و دڵسۆزی بۆ گەل و خاک ڕۆچۆتە ناخی یەکە بەیەکەی تاکەکانی، پاشان لەدەرەوەش بەھێزبووە، کەڕەگەکەی لەناوخۆیدایە، وشک نابن، سەوزتر دەبن.
یابان، کۆریای باشور، ئەڵمانیا، بەریتانیا، کەنەدا، مالیزیا، سەنگافورە…ھتد، ھەموویان لەسەر ئەم شێوە بناغەیە گەیشتوون بەئەمڕۆ، نەک شتێکی ترو جۆرێکی تر، لەتایپی کوردو  ھاوشێوەکانی.
دیموکراسیەت نەئەوەیە کە(پارتی یاخود یەکێتی) بۆیان باسکردین و باس دەکەن، نەئەوەشە ھێزگەلێکی ئیسلامی وەکو (یەکگرتووی ئیسلامی و سەلەفیەکان و …ھتد) بەشیڕەو جوێندان و لەھێرشدا بۆیان ڕێساین و باس کردین و دەکەن، چونکە دیموکراسیەتی ئەوان ڕوئیاو ئامانجی دژ بەتەوەییبوونی بەرھەمھێناوەو پاڵپشت دەکات، کەئەمەش پێچەوانەیە بەدیموکراسیەتی حەقیقی وڵاتانی پێشکەوتوو.
 دیموکراسیەتی حەقیقی تەندروست ئەوەیە کە تاک بەتاکی ھاونیشتیمانی ھەر نیشتیمانێک لەسەرووی ھەرچەشنێک لەجیاوازی بۆ حیزب و ژیانکردن، دەکات بەیەک ڕەنگ و بیرکردنەوەو ئامانج لە پاڵپشتی و دڵسۆزی و پەرۆشی بۆ نەتەوەو نیشتیمانی خۆیی(وەک مالیزیای وڵاتی ئیسلامی نمونەیی و یابانی نا ئیسلامی نمونەیی)، پێچەوانەش بەوە وەکو کوردی نمونەیی، بۆیە تائێستا نەبووە بەھیچ، جگە لەخولانەوە لەناو بازنەی نەھامەتی و گەوزان لەناو شەڕو خوێندا، چونکە پڕە لەخیانەتکاری دژە نەتەوەو نیشتیمان و ناجوانکاری بۆی؟!
دیموکراسیەتی حەقیقی و یاساکانی؛ زیندان لەجێی ئازادی بۆ(علی قەرەداغی)ەکان دەکاتە دیاری و زەردەخەنەی یەکگرتووەکان، لەھاواردا، دەکات بەگریان، بەھەمان شێوە؛ بانگەشەی دیموکراسیەتی درۆینەی (یەکێتی و پارتی)ش، بەدیکتاتۆریەت و فاشیست ئەناسێنێت، لەسەر زەوی پاکیان دەکاتەوەو لەباس و مێژووشدا، بەتاریک پەرست،  ناویان ئەھێنێوو لەڕەفەی ( ئەوانەی نیشتیمانیان ئەتک کرد) لەدوو تووێی کتێب گەلێکدا، لەژوورە تاریکەکانی دەستەچەپی بەرامبەرگۆڕستانەکان دایاندەنێن.
بەڵێ؛ دیموکراسیەتی حەقیقی ئاوایەو دیموکراسیەتی درۆینەش ئەوەیە کەبەسورەتی (فـتـح) دێت خاکت داگیرو خوێنت حەڵاڵ دەکات،  لەوسەریشەوە  کەکەمێکیان گەڕانەوە وەک پێش ھاتن، میھرەبانی و مرۆڤبوونت  بۆ باسدەکەن و پێ دەفرۆشنەوە.
لەکۆتایشدا؛ ئەمانەو ھاوشێوەو ھاو ئاوازانیان، چەندە باوەڕیان بەسوڕەتی (فــتـح)ی حەقیقی ھەیە، ھەرئەوەندەش باوەڕیان بە(دیـموکـراسـی)ەتی حەیقی ھەیەو ھەبووە.
بۆیەشە؛ بەئاشکراو بەڕۆژی ڕووناک لەبەردەم ھەموو جیھان، بەو باوەڕبوونە درۆینەیە بەسورەتی(فـتح)و دیموکراسیەتی حەقیقی،
خلوسی ئاکار/
تایبەتمەندییەکان: وتارو بیروڕا

زیادکردنی وەڵام