بەپێی پێگەیەكی هەواڵگیری، بڕیاری كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لەباكووری سوریا، كە لەلایەن دۆناڵد ترامپەوە دەركراوە، “مەترسی گەورە” لەسەر ئەمریكا دروست دەكات.

پێگەی “دیبكا”ی هەواڵگیری ئیسرائیلی بڵاویكردەوە، كە بەكشانەوەی ئەمریكا لەو ناوچانە، دەسەڵاتی ئێران‌و حیزبوڵڵای لوبنانی لەسوریا زیاتر دەبێت.

پێگەكە هەروەها بڵاویكردەوە، زیادبوونی دەسەڵاتی ئێران‌و حیزبوڵڵا لەسوریا مەترسی لەسەر ئیسرائیل دروست دەكات‌و وا لەتەلئەبیب دەكات، خۆی راستەوخۆ رووبەڕووی ئەو دوو لایەنە ببێتەوە.

دۆناڵد ترامپی سەرۆكی ئەمریكا رۆژی چوار شەممە بڕیاری كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكای لەباكووری سوریاو رۆژئاوای كوردستان دەركرد، كە چوار ساڵە بۆ شەڕی داعش لەو ناوچانە جێگیركراون.

ئەو پێگەیە ئەوەشی بڵاوكردووەتەوە، ئێستا ئیسرائیل لەبەردەم بەرەیەكی گەورەی شەڕدایەو دەبێت ئەمریكا هاوكاری بكات، نەك بە بڕیاری لەو شێوەیە كێشەی بۆ دروست بكات.

تایبەتمەندییەکان: هەواڵەکان

زیادکردنی وەڵام