هەڵپەساردنی یاسای سەرۆکایەتی”یوسف و بەهاروعلی” کردیان، هەریەکەیان بۆ قازانجی تایبەت، یوسف بۆ پۆستی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی بەغدا بەڵام شکستی خوارد، دواجارچونیان بۆ بەغداو بۆ دەنگدان بە فواد حسین دیسان بۆ ئەو مەبەستەو شکستی خوارد، تەنها لەوەدا شکستی نەخوارد کە بڕی 222 ملیۆن دینار و 18 پارچە چەک 13 کڵاشینکۆف و5 دەمانچەی پەرلەمانی وەرگرتوەو حسابیان لەگەڵ نەکرد.

علی بۆ ئەوەی ببێتە سەرۆکی لیست” کە ئەوکاتە نەبوو” دوایی بوو، دوریش نیە نەکرێتە جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمان، ئاخر پارتی سەرقاڵی پۆست داتاشینە.

زۆر سەیرە کەسانێک بە ناوی کاک نەوشیروانەوە،هێندە داماوبن دوای عومەروجەلال و مستەفاو جەمال و فڵان و فیسار بکەون گۆرانیان بۆ بکەن، ئەوکەسانە یان موچە خۆرو خۆ ژیەنن، یان کاڵفام و نەزان، کەمترین پەیوەندیان بە ڕۆحیەتی گۆرانخوازیەوە نیە.

لەیەکەم هەنگاوەوە، بنەماڵەی بارزانی، پۆستەکانی سەرۆکی هەرێم، سەرۆکی حکومەت، وەزارەتە سیادیەکان لە سامانە سروشتیەکانەوە بیگرە تا ناوخۆ، دارایی هتد بۆ خۆیی داناوە، ئەگەر پێشتر پۆستی سەرۆک کۆماریان دەدا بە یەکێتی و هەرێم بۆ خۆیان بوو، ئەمجارە یاریەکی والە ئارادا نیە، پۆستی سەرۆک کۆمار بە دەنگدان بوەو پارتیش کاندیدی هەبوەو دۆڕاندویەتی، ناتوانێ بە کۆنە شەریکەکەی” یەکێتی” بڵێت پۆستی سەرۆک کۆمار بۆ ئێوەو هەرێم بۆ ئێمە، ئەمەی پارتی دەیکات کەڵەگاییە نەک ژمارەی کورسی، چونکە بۆ کەسێک ئەقڵی هەبێت دەزانێت، ژمارەی کورسی حوکم ناکات، پارتی هەولێروبادینانی بەدەستەوەیە، سەد کورسی بهێنێ، یان یەک کورسی حاکم خۆیەتی، لە دێگەڵەیش بەم لاوە بۆ یەکێتی هەر وایە، هەرئەمەیشە هەڵبژاردنی کردۆتە یاریەکی گاڵتەجاڕو سواو، پارتی دەیەوێت خۆی هەمە کارە بێت وبۆ هەرسێ سەرۆکایەتیەکە، جێگری یەکەم ودووەم دادەنێت، ئەمەیش تەنها وەک دیکۆر، چونکە لە بارەی یاساییەوە ئەوانە هیچ نین، هەم تەجروبەی”کۆسرەت ڕەسوڵ” مان هەیە وەک جێگری سەرۆکی هەرێم، هەم “قوباد تالەبانی” وک جێگری سەرۆکی حکومەت.

هەموو ئەمانەی یوسفەکان کردیان، دواجارکەتەپڵی ڕسوابونیانمان کوتا وراستیەکانمان گووت، بە سپانسۆری “هوشیارعبدولا” دەستیان کردە هێرش وتەخوین، هەمومانیان کردە جاسوس،هاواریان ئەکرد” بە هەموار کردنی یاساو هەڵپەساردنی، سەرۆکایەتی بۆ ئەبەد کۆتایی هاتوەو جارێکیتر ناگەڕێتەوە”.

هەڵپەساردنی یاسای سەرۆکایەتی و دابەشکردنی دەسەلاتەکانی بۆ ئەوە بوو جارێکیتر سەرۆکایەتی زیندو بکرێتەوە، ئەوەتا ئێستا پارتی کاندیدی هەیە، ئێستا هیچیان پێ نەماوەو ئەلێن” دەسەلاتەکانی ڕێک ئەخرێتەوە”، هەموویشمان ئەزانین پارتی بە دەسەڵاتی کەمەوە سەرۆکایەتی دانانێت، پارتی لەسەر ئەساسی یاسای سەرۆکایەتی دەست بۆ قانونەکان ئەبات، دەستوریش بە زۆرینەی پەرلەمان و بە یارمەتی گۆران بە قازانجی خۆی تێدەپەڕێنێت، ئەمانە ئەیسەلمێنن نەک کۆتایی بە سیستەمی سەرۆکایەتی نەهات، بەلکو زیندویان کردەوە، ئەوەی کاک نەوشیروان کردی ئەمان هەڵیان وەشاند، ئەگەر گۆڕان لاف و گەزافی ئەوە لێبدات” سەرۆک”ە کەیان لە پەرلەمان هەڵدەبژێرێت، ئەمەیش گاڵتەجاریەو کاتیە، زۆرینەی پەڕلەمانی ئەو بریارە دەدەن کەبە قازانجی سەرۆکی هەرێم و بنەماڵەی بارزانیە، بنەمالەی بارزانی موتڵەقەن بروایان بە سیستەمی سەرۆکایەتی، تەواو خێڵەکی و بنەماڵەیی،بۆ ماوەیی لە باوکەوە بۆ کوڕ هەیە، ئێستا ئیتر پارتی وەک چۆن حیزبی بنەمالەیی چەسپاندوە، ئاوایش حکومەتی بنەماڵەیی دەچەسپێنێت.

گۆران ئێستا کە بەباڵای پارتی وبنەماڵەی بارزانیدا هەڵ دەڵێت ومەسرورئەکاتە فریادرەس، بۆ بەشداریکردن لە حکومەت، بەڵام هیچ ڕێگا چارەیەکی نیە، ڕێگای چاکسازی داخراوە، گۆران لە چوونە ناوحکومەتدا ناتوانێ بچوکترین کۆسپ بۆ پارتی دروست بکات، تەنها دەتوانێ ئەجنداکانی پارتی جێبەجێ بکات.

کێشەی ئێمە چوون یان نەچوونە ناو حکومەت نیە، ئەوەی کێشەیە کامیان بە قازانجی خودی گۆڕان و خەڵکە، چوون یان نەچوون؟ حکومەتێک کە شێتەکانی شاریش دەزانن چاکسازی تێدا ناکرێت، دەزانن کۆرپەیەکی ناشەرعی حکومەتی تورکیایەو هەر کە ئەمریکا هێزەکانی کشاندەوە لەڕۆژئاواو سوریا، لەگەڵ هەموو هەنگاوەکانی تورکیادا بۆ خنکاندنی پەیەدەو کوردانی ڕۆژئاوا ئامادەیی هەیە، بۆچی دەبێت حکومەتێکی ئاوا وابەستە کە ئەجندای تورکان جێبەجێ دەکات، گۆڕان ببێتە دارشەقی؟.
کێشەی گۆڕینی سیستەم هی کاک نەوشیروان بوو، هی ئەمانە نیە، ڕوئیایان نیە،”نا” هی کاک نەوشیروان بوو، ئەمان لە گەڵ مەرگی کاک نەوشیرواندا بە کۆتایی گەیشتن، ئێستا گۆران گروپێکی خۆگونجێنە وەک پارتی و یەکیتی.

گۆڕان لەسەر گۆڕینی سیستەمی سەرۆکایەتی بۆ پەرلەمانی،کوردستانی قڵپکردەوە، دوایی دەنگی بە هەڵپەساردنی یاسای سەرۆکایەتی دا، دەرگای کردەوە بۆئەوەی سیستمەی سەرۆکایەتی بخەنەوە گەڕ بە دەسەلاتەکانیەوە.

کاک نەوشیروان حیزبی دەنگدەری دروستکردبوو، ئەمان ئەم حیزبەیان ناوی، عومەروگروپەکەی ئەوەیان بۆ ناکرێت، دەیانەوێت حیزبێ دروست بکەن وەک پارتی و یەکیتی،عومەری سەید علی هەرچی تڵپەی مەڵبەندە هێناویەتیە گردەکە، دەیانەوێت خانەی ڕاپەڕاندن لە 7 ئەندامەوە بکەنە 15، وەک مەکتەبی سیاسی، کۆنگرە بکەنە چوارساڵ جارێک، هەڵبژاردن لەوێ بکەن و دەستوری ئێستا هەڵوەشینن، ئەو قیادە دۆڕاو شکست خواردوە، دوای هەڵبژاردنەکان نەک دەستی لە کار نەکێشایەوە، ئایندەی گۆران دیاری دەکات.

تایبەتمەندییەکان: بابەتی هەڵبژاردە

زیادکردنی وەڵام