ئیتر لێرەوە دەبێت تێگەیشتبین، لەگەڵ بینینی ھەر خراپیەک، ھەزاران خراپی ترمان ھەیە، لەگەڵ دەربڕینی ھەر سۆزو خۆشەویستیەک بۆ کەسێک، ھەزاران  ئامانجی تێکشکاندن و لەکەدارکردنی کەسەکانی ترمان ھەیە، دەبێت زۆر دەمێک بێت تێگەیشتبین؛ ھۆکاری ھەموو ناجوانی و تێکشکاندن و دەرنەچوون لەبەدیاردەو بەکلتورکردنی  ناشیرینیەکان و چەسپاندن و کردنە ڕەوڕەوەیەک بۆ ژیانکردن، خودی خۆمانین نەک کەس و لایەنێکی تری دەرەوەی کۆمەڵگاو کلتوری خۆمان.
 دەبێت تێگەیشتبین، بەڵێ، کەنامانەوێت جوان بژین جوانی بخوڵقێنین یان وەربگرین و دواتر بەرجەستەی بکەین، بەڵێ نامانەوێت ئەوە بکەین، ئەوەی ھەیە دەستبوونی خۆمانە؛ نەک لەدەرنەچوون لەکارو دیاردە ناشیرینیەکان، بەڵکو بەکلتورکردنی ھەزاران ناشیرینی بووە بەئەرک و پارێزگاری کردنی لەلای زۆرینە، لەجێی جوانی!؟
ئیشی زۆرینە(لەوپەڕی دیندارەوە تا ئەوپەڕی بێدین) توانجە لەناشیرینی ئەوانی تر(کۆمەڵگاکانی تر)، لەتەک بەکلتورکردنی ناشیرینی لەلای خۆمان، بەڵام کەس ناپرسێت خۆمان نەک پڕین لەناشیرینی، بەڵکو چی ھەیە لەناشیرینی بەکلتورمان کردوەو لەناویدا دەھاڕدرێین، کەس ناپرسێت، ھەمووی ھێرش دەبات بۆسەر ئەوانی تری دەرەوەی (زمان و کلتورمان)و کەسانێکی جدی دروست نەبوونە کەبووبنە بەشێکی زۆرو باش کەمینەن،  تائەو ھێرشانە پێچەوانە بکەنەوە ھەر لەبەرامبەر دەسەڵاتی سیاسی و وتار بێژە ئاینیەکان تا ئەوپەڕی تاک بەتاکی کۆمەڵگا،  تاپێیان بڵێن (ستۆپ). ئیشتان چیە خۆمان پڕین لەناشیرینی و تێیایدا دەھاڕدرێین، جوانیمان کوا؟!
ماچکردنی (مناڵێک) بەشێوەیەکی نامۆو جیاواز لەلایان ڕۆژنامەنوسێک،  جگە لەوەی دەرچوونە لەئەتەکێتی ڕۆژنامەنوسی بەم شێوەیە، لەھەمان کاتدا شتێکی باشمان نیشان ئەدات بەڤیدیۆ لەسەر تیڤی، کەبریتیە لەنمایشکردن و پیشاندانی بەشێک لەناشیرینی بەکلتورکراو لەبەرجەستەکردنی سۆزو خۆشەویستی بەشێوەیەکی سەقەت و نامۆ،
تایبەتمەندییەکان: کۆمەڵایەتی

زیادکردنی وەڵام