ئاژانسى هه‌واڵى رۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه‌ “حکومەتی ژاپۆن بیر لە کڕینی 100 فڕۆکەی دیکەی ئێف-35 دەکاتەوە لە ئەمەریکا، ئەمەش لە گرێبەستێکدا کە بڕەکەی دەگاتە 8.8 ملیار دۆلار”.

 

هه‌روه‌ها “سوپای ژاپۆن هەوڵدەدات لە ساڵی داهاتوودا بودجەکەی بۆ ئاستێکی پێوانەیی زیاد بکات تاوەکو بتوانێت موشەکە بالیستیکییەکانی کۆریای باکوور بخاتە خوارەوە کە تۆکیۆ پێی وایە ئەو موشەکانە هەڕەشەیەکی بەردەوامن لەسەر وڵاتەکە، ئەمەش سەرەڕای ئەوەی پیۆنگیانگ بەڵێنیداوە دەستبەرداری بەرنامە موشەکیی و ناوەکییەکەی بێت”.

 

ئاژانسه‌كه‌ له‌سه‌ر زارى میدیا ناوچه‌ییه‌كانى ئه‌و وڵاته‌ بڵاویكردۆته‌وه‌ ” ژاپۆن پلانی داناوە بۆ کڕینی 42 فڕۆکەی جەنگی شەبەح، هەوڵیش دەدات ڕووبەڕووی هێزی ئاسمانی و دەریایی چین ببێتەوە لە ئاوەکانی دەوروبەری ژاپۆندا”.

 

ژاپۆن لە مانگی حەوتى ئه‌مساڵ ڕایگەیاند”کۆمپانیای لۆکهێد مارتنی ئەمەریکی هەڵبژاردووە بۆ دروستکردنی ڕادارێکی نوێی بەهێز بە بڕی 1.2 ملیار دۆلار بۆ دوو وێستگەی سیستمی ئەیجیسی بەرگری دژە موشەکی باڵیستیکی کە ئامانج لێیان پاراستنی وڵاتەکەیە لە هەر هێرشێکی موشەکیی لەلایەن کۆریای باکوورەوە”

تایبەتمەندییەکان: هەواڵەکان

زیادکردنی وەڵام