بەهۆی ناڕازیبوونی بەرامبەر بە ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و حەماس، ئەڤیگدۆر لیبەرمان، وەزیری بەرگری ئیسرائیل دەستی لەکارکێشایەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەڤیگدۆر لیبەرمان وەزیری بەرگری ئیسرائیل لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، بەهۆی ڕاگەیاندنی ئاگربەستی نێوان وڵاتەکەی و بزوتنەوەی حەماس، نامەی دەستلەکارکێشانەوەی پێشکەشی بنیامین نەتانیاهۆی سەرۆک وەزیران کردووە.

هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد، لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی وڵاتەکەی بیروڕایان جیاواز بووە سەبارەت بە راگەیاندنی ئاگربەست لەگەڵ حەماس و ئەویش ئەو بریارەی پێ قبوڵنەکراوە بۆیە بڕیاری دەستلەکارکێشانەوەی داوە.

ئەوەشی خستەڕوو، وڵاتی قەتەر ١٥ ملیۆن دۆلاری بۆ کەرتی غەززە ناردووە بۆ دابەشکردنی موچەی فەرمانبەران بەڵام ئەو پارەیە بۆ هاوکاریکردنی تیرۆر بەکارهێنراوە.

تایبەتمەندییەکان: هەواڵەکان

زیادکردنی وەڵام