ئیمانیۆل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا هێرشی توندی کردە سەر هەڵوێست وسیاسەتەکانی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا  و وتی” دۆستی ئەمەریکا بەمانای ژێر دەستەی ئەمەریکا نایەت”.

ئەو وتانەی ماکرۆن لە میانی چاوپێکەوتنێکیدا بوو لەگەڵ رادیۆی ئەوروپا وەن و وتی” ئەوروپا پێوستە سەربەخۆ بێت لە بەرگریکردن لە خۆی لە بەرامبەر چین و روسیا و تەنانەت ئەمەریکاش”.

ئاماژەشی بەوەدا بە کشانەوەی ئەمەریکا لەرێکەوتنە سەربازییەکانی نێوان ئەمەریکا و وڵاتانی ئەوروپا زەرەرمەندی سەرەکی وڵاتانی ئەوروپا دەبن.

ماوەی مانگێکە ماکرۆن لە وتارەکانیدا هەڵوێستی توند دەنوێنێت بەرامبەر بە قەلەمڕەویی سیاسەتاکانی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا بەسەر وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا و سیاسەتی بەرگری ئەمەریکا بەناجێگیر لەقەڵەم دەدات.

لایخۆشییەوە ئەنجێلا مێرکڵ، راوێژکاری ئەڵمانیا پشتگیری وتار و هەڵوێستەکانی ماکرۆن دەکات و دوێنێ لە وتارێکیدا وتی”پێویستە ئەوروپا سوپایەکی راستەقینە بۆخۆی دروست بکات و جڵەوی چارەنوسی خۆی بەدەستبگرێتەوە”.

تایبەتمەندییەکان: هەواڵەکان

زیادکردنی وەڵام