ئەمڕۆ 100 ساڵ بەسەر كۆتاییهاتنی جەنگی جیهانی یەكەمدا تێدەپەڕێت، بەو بۆنەیەشەوە لە پاریسی پایتەختی فەڕەنسا كۆڕبەندی ئاشتی بە بەشداری 60 سەرۆك و سەرۆك وەزیرانی وڵاتان بەڕێوەدەچێت.

بەڕێوەچوونی كۆڕبەندی ئاشتی بە بەشداری 60 سەرۆك و سەرۆك وەزیرانی وڵاتان لە پاریس لەكاتێكدایە ئەمڕۆ 11-11-2018، 100 ساڵ بەسەر كۆتاییهاتنی جەنگی یەكەمی جیهانیدا تێدەپەڕێت،  كە چوار ساڵی خایاند و بووەت هۆی برینداربوونی نزیكەی 40 ملیۆن كەس.

لە كۆڕبەندەكەدا هەریەكە لە ئەنگێلا میركڵ، راوێژكاری ئەڵمانیاو ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان و ئیمانوێل ماكرۆن، سەرۆكی فەرەنسا بەشداردەبن.
28ی مانگی حوزەیرانی ساڵی 1914 فرانز فێردیناند، میراتگری دەسەڵاتی ئیمپراتۆریەتی نەمسایی- هەنگاری و هاوسەرەكەی لەلایەن گەنجێكی بۆسنییەوە دەستڕێژی گوللەی لێكراو كوژرا، ئەوەش بووە هۆی دروستبوونی جەنگی جیهانی یەكەم.

دوای ئەو رووداوانە تا دەهات بەرەگانی جەنگ فراوانتر دەبوون و وڵاتانی ئەوروپا جەنگیان دژی یەكتر رادەگەیاند، لە 4ی مانگی ئابی ساڵی 1914 دا بەریتانیەكان شەڕیان دژی نازییەكانی ئەڵمانیا راگەیاند.

جەنگی جیهانیی یەكەم، سەرەتا لە ئەوروپا دەستی پێكرد و پاشان ناوچەكانی تری جیھانی گرتەوە، ئیمپڕاتۆڕی نەمسا-مەجەڕ شانشینی سربیای گرت لە دەرئەنجامی كوژرانی شازادەی نەمسا و ھاوسەرەكەی لەلایەن خوێندكارێكی سڕبیەوە لەكاتی سەردانیاندا بۆ سەراییڤۆ.

بۆ یەكەمجار چەكی كیمیایی لە شەڕی جیھانی یەكەمدا بەكار ھات ھەروەھا بۆ یەكەم جار خەڵكی مەدەنی لە ئاسمانەوە بۆردومان كران لە مێژوودا.

لە جەنگی جیهانی یەكەمدا قوربانی گیانی وای بە خۆیەوە بینی كە پێشتر مێژوو نەیبنیبوو، بنەماڵە فەرمانڕەوا و دەسەڵاتدارەكانی ئەوروپا ڕووخان كە دامەزراندیان ئەگەڕایەوە بۆ ھەڵمەتە خاچپەرستیەكان، و نەخشەی سیاسی ئەوروپا گۆڕانكاری بەسەردا ھات.

تایبەتمەندییەکان: بابەتی هەڵبژاردە

زیادکردنی وەڵام