ئەمڕۆ سێشەممە پۆلیسی فەڕەنسا، 6 کەسیان بەتۆمەتی پلاندانان بۆ کوشتنی ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەڕەنسا دەستگیرکرد.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز-ی ڕاگەیاندووە، ئەو 6 کەسە پلانێکی چریان داڕشتووە بۆ “کوشتن یاخود زیانگەیاندن” بە سەرۆکی فەڕەنسا.

بەپێی زانیاریەکان 6 تۆمەتبارەکە سەر بە گروپێکی ڕاستڕەون و لە سێ شاری جیاوازی فەڕەنسا دەستگیرکراون.

پێشتر ئیمانویل ماکرۆن، سەرۆکی فەڕەنسا لە لێدوانێکدا ڕایگەیاندبوو، خەمساردی بەرپرسانی ئەوروپا لە سەرهەڵدانی گروپە راستڕەوەکان لە ساڵانی 1930، بووە هۆی دەرکەوتنی کەسانی وەک هیتلەر و مۆسۆلینی.

تایبەتمەندییەکان: هەواڵەکان

زیادکردنی وەڵام