وتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، سه‌باره‌ت به‌ بڕیارى ئه‌مه‌ریكا بۆ پێدانى به‌خشیش به‌و كه‌سانه‌ى زانیارى له‌سه‌ر چه‌ند به‌رپرسێكى په‌كه‌كه‌ ده‌ده‌ن ده‌ڵێت، بڕیاره‌كه‌ هیچ كه‌ڵكى نییه‌.

ئیبراهیم کاڵن، وتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا به‌ میدیاى فه‌رمى وڵاته‌كه‌ى وتووه‌،  “به‌ پارێزه‌وه‌ سه‌یری ئه‌م بڕیاره‌ ده‌كه‌ین، بۆ ئێستا هیچ كه‌ڵكی نییه‌ و پێمان وایه‌ له‌ ده‌ركردنی دواكه‌وتوون”.

ئه‌مه‌ریكا ئه‌مڕۆ بڕیاریدا بڕى ١٢ ملیۆن دۆلار بەو کەسانە بدات کە زانیاری له‌سه‌ر هه‌رسێ به‌رپرسى باڵاى په‌كه‌كه‌،(موراد قه‌ره‌یلان، جه‌میل بایك، دوران كاڵكان) ده‌ده‌ن.

کاڵن لەبارەی گەمارۆکانی سەر ئێران رایگه‌یاندووه‌”به‌هه‌ر بیانوویه‌ك بێ، سزا به‌سه‌ر وڵاتێك بسه‌پێنرێ، ئێمه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانمان خۆش نابین، به‌ زه‌قی دیاره‌ كه‌ بڕیاره‌كان دژ به‌ ئێران سیاسین”.

 

تایبەتمەندییەکان: هەواڵەکان

زیادکردنی وەڵام