ڕوانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ڕایگه‌یاند، “توركیا به‌ هاوكاری چه‌كداره‌ هاوپه‌یمانه‌كانی له‌ئۆپۆزسیۆنی سوریا، ده‌ستیان به‌ جوڵه‌كردووه‌ بۆ هێرشكردنه‌ سه‌ر هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده‌)”.

ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ ڕوانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرایكرد، پاش هه‌ڕه‌شه‌كانی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان-ی سه‌رۆك كۆماری توركیا، سوپای ئه‌و وڵاته‌ به‌هاوكاریی چه‌كدارانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا كه‌ هاوپه‌یمانی توركیان، ده‌ستیان به‌ جموجوڵكردوه‌ بۆ هێرشكردنه‌ سه‌ر هه‌سه‌ده‌ له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی فورات.

ڕوانگه‌ی سوری ده‌شڵێت:”هه‌واڵگریی توركیا داوای له‌چه‌كدارانی هاوپه‌یمانی خۆی له‌سوریا كردوه‌، خۆیان بۆ هێرشكردنه‌ سه‌ر هه‌سه‌ده‌ ئاماده‌ بكه‌ن”.

به‌ر له‌ هێرشه‌كانی بۆسه‌ر ڕۆژهه‌ڵاتی فورات، توركیا هۆشداریداوه‌ته‌ سوپای ئه‌مریكا، كه‌ له‌و ناوچانه‌ بكشێنه‌وه‌ كه‌ پێشتر له‌گه‌ڵ چه‌كدارانی هه‌سه‌ده‌ لێی بوون.

له‌چه‌ند ساڵی رابردوودا له‌شه‌ڕی دژ به‌ داعش، هێزه‌كانی سوریای دیموكرات تاكه‌ هاوپه‌یمانی ئه‌مریكا بوون له‌ سوریا بۆ ڕوبه‌روبونه‌وه‌ی چه‌كدارانی داعش، به‌ڵام ئێستا جۆرێك له‌ دودڵی به‌ سه‌ركرده‌كانی هه‌سه‌ده‌وه‌ دیاره‌، كه‌ پێشوه‌خت رێكه‌وتنی ئه‌مریكا‌و توركیا له‌باره‌ی هێرشكردنه‌ سه‌ر ڕۆژهه‌ڵاتی فورات له‌لایه‌ن توركیاوه‌ هه‌بێت

تایبەتمەندییەکان: هەواڵەکان

زیادکردنی وەڵام