ئێمەی زۆرینەی کورد لەم هەرێمە بەدەست هاشو هوشی هەندێک بیر کلۆلی سیاسیەوە توشی داروخانی کۆمەڵایەتی و سیاسی و ئابوری گەورە بووین، ئەم جۆرە لە سیاسەتی دێم، لەوشکی هزری وایکرد کوردستان بگات بە تولە رێگایەک کە ئەستەمە بەم عەقڵیەتەوە بەئاسانی بۆ دەربچین.

نەک هەر ئێمەی کورد بۆی دەرناچین لەبەر ئەوەی توشی هەرەسێکی گەورە بوین لەبەرەنجامی سیاسەتی فەوزەوی، سیاسەتی خۆ بەپیرۆز کردن، تێکەڵ کردنی خائین و باش، جیانەکردنەوەی سەرکەوتو لە شکست خواردوو، داڵدەدانی دز و پشگیری مرۆڤی بێ ئاگایی بەرامبەر بەرەوتی ژیانی کورد، وای کردوە مرۆڤی بیر کۆڵی سیاسی کورد، بگات بەو ئەندازەیەی دژایەتی هەموو بەهاکانی تاکی کورد بکات تەنها لەپێناو بەپیرۆز کردنی خود.

ئەم بیر کۆڵیەی سیاسی کورد وایکردوە، لەبەغداد شەری بەرژەوەندی باڵای گەلێک بچوک بکەنەوە بۆشەری بەرژەوەندی بچوکی حیزبی تا دەگات بەو ئاستە لەپێناو باڵایدا هەموو پێشێل کاریەکی گەوەرە  بگیرێتەبەر بەوەی لەتۆرە کۆمەلاتی و ناوەندی میدیایدا دەبینرێت لە کردنی تەزویرات.

کاتێک بەرژەوەندی باڵای گەل دەگۆرێت بۆ بەرژەوەندی بچوکی حیزبی لەویشە بۆ پیرۆزی کەسی سەرکردە، دەبێت چاوەروانی ئەوەبکەین دووژمنان بە ئاسانی دەست  بۆ هەموو بەهای پیرۆزی گەلی کوردبەرن، لەبەر ئەوی ئەم بەها پیرۆزانەی نەتەوە بچوک بچوک کراونەتەوە لە ئاست بچوکی بەهای حیزبدا.

ئاخر نەتوانی لەم هەرێمە بچوکەدا هیچنەبێت لەئاست ئەم دوژمنانە یەکگرتوبیت، بەرامبەر بەهاونیشتیمانیان لانی کەم فێلباز و تەزویر چی نەبیت، رێز لەبەهاکانی نەتەوە خاك و خوێنی شەهدان بگریت، بەڵام بەم ئاستە نزمە رودەکەیتە بەغداد و دەتەوێت لە بەغدا خۆ بەگەورەی نیشان بدەیت بۆ ئەوەی کورسیەک یاخود چەند کەسێک لەکۆڵی خۆت بکەیتەوە و وەک بازرگان حەواڵەی بەغدادیان بکەن، دواتر لاف و گەزافی کوردایەتی لێبدەن  و تاک بەتاک پێمان بفرۆشنەوە.

لاف و گەزافی سەرکەوتن و کوردایەتی بەوە دەکرێت پۆستەکانی بەغداد بەسەر خەڵکی لێهاتودا دابەش بکرێت نەوەک خەڵکی هەڵپەرست و پول پەرست، پیاوی بێسەروبەری حیزب. بۆ ئەوەی لەوێ سیمای کوردایەتی پاک نمایش بکات و نەک کورد بەڵکو تەواوی گەلانی عیراق شانازی بەبونیەوە بکەن ئەوە لەلایەک لەلایەکیتر  لە ناوەخۆی کوردستان لانیکەم لەبەغداد باشتر خزمەتەکانت پێشکەشی بکەیت و هاوڵاتی نیشتمانەکەت باشتر بژی. نەوەک خەڵکی عێراقی لەو جەهەنەمەی تێیدان ژیانیان خۆشتر و گوزەرانیان باشتربیت لە ئێمە.

ئەوا نەی کە چونەتە بەغدا و وەزیفە وەردەگرن ئەوانە نە هەستی کوردایەتیان هەیە و نە پابەندیشن بەبنەماکانی کورد، نە بۆ کوردایەتیش لەوێن، بەڵکو ئەوانەی لەوێن پیاوی حیزب و بەچاوی حیزبیشەوە لە بەها پیرۆزەکانی نەتەوە دەروانێت، بۆ باڵاکردنی حیزب و کۆکردنەوەی پارە بۆ خۆیان و بۆ ئەوانەی لەپشتیانن بەڵام ئەوەی بە کوردیان دەبەستێتەوە تەنها ئەوەیە لە ناو کوردا و بەناوی کورد ئەم کورسی پۆستانەیان داگیرکردوە.

کێ دەتوانێ یەک دەستکەوتی دوای پرۆسەی ئازادی عێراقم  پێبڵێ کورد بەدەستی هێنابێت؟ بۆیە ئەوەی هەیە ئەوەیە چەند کەسێک ساڵانە دەخەینە بەغدا، بۆ ئەوەی شەری دەست کەوت و مافمان بکات، بەڵام لەوێ هەرخەریکی گیرفانن و لەزەتی بەغداد کوردایەتیان بیر دەباتەوە، دوای چوار ساڵ جگە لە گیرفانی پر بە عەقڵی بەتاڵ دێنەوە ناومان. ئێمەش بێ ئاگایانە دەستمانداوەتە زورنا ژەنین…

 

ئامانج هەرتەلی

تایبەتمەندییەکان: وتارو بیروڕا

زیادکردنی وەڵام