
وەزیری دەرەوەی ڕوسیا ئاشكرای ده‌كات كه ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا به‌نیازه جارێكی تر “سەرکێشییەکی مەترسیدار لەهه‌رێمی كوردستان- کوردستانی عێراق” ئه‌نجامبدات بۆ جێبه‌جێكردنی بیرۆكه‌ی دروستكردنی کوردستانی گەورە.
ئاوێنه: له‌چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ ئاژانسی (RT فرانس) سێرگێی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕوسیا رایگه‌یاندووه، “ڕەنگە ئەمەریکا سەرلەنوێ بچێتە نێو سەرکێشییەکی مەترسیدار لەکوردستانی عێراق، به‌ئاراسته‌ی كاركردن بۆ بیرۆکەی ئەوەی پـێی دەڵێن کوردستانی گەورە.”
ناوبراو له‌باره‌ی سوریا‌و رۆژئاوای كوردستانه‌وه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه ئەمەریکا هەوڵدەدات لەڕێگەی كورده‌كان‌و هاوپەیمانە سوریاییەکانییەوە، نیمچە دەوڵەتێک دروستبکات لەناوچەكانی ڕۆژهەڵاتی ڕوباری فورات. به‌وته‌ی لاڤرۆڤ، ئەمەش کارێکی ناڕەوایە.
وەزیری دەرەوەی ڕوسیا ئه‌وه‌شی وتووه، ئەمریکییەكهکان دامودەزگاکانی دەسەڵات لەو ناوچانە داده‌مه‌زرێنن تاوەکو شوێنی دامودەزگاکانی حکومەتی سوریا بگرنەوە، هەروەها کاردەکەن بۆ گەڕاندنەوەی ئاوارەکانو نیشتەجێکردنیان، بەڵام لەهەمانکاتدا نەئەمەریکاو نەفەڕەنساو نەهیچ وڵاتێکی ڕۆژئاوایی خوازیارنین ئاوارەکان بۆ ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی حکومەتی سوریا بگەڕێنەوە.
ئەم لێدوانەی لاڤرۆڤ پاش ئەوە دێت کە چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر مایک پەمپـێۆ وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه وڵاتەکەی سورە لەسەر ئەوەی کوردەکانی سوریا قسەیان لەئایندەی سوریادا هەبێت.