بەھۆی نوقمبوونی بەلەمێکی دیکەی کۆچبەران لە کەناراوەکانی ئیزمیری تورکیا، تائێستا نۆ کۆچبەر خنکاون کە ھەندێکیان عێراقین و بەھۆی گەڕان و پشکنینی بەردەوامەوە ژمارەی خنکاوەکانیش لەگۆڕاندایە.
ئاژانسی رۆیتەرزی بەریتانی بڵاویکردووەتەوە “پۆلیسی دەریاوانیی تورکیا بەلەمێکی دیکەی کۆچبەرانی بە ٣٥ سەرنشینەوە دۆزیوەتەوە کە نوقمبوون و هێشتا تەرمی نۆ کۆچبەر لە کەناراوەکانی ئیزمیر دۆزراونەتەوە و ئەوانیدیکەش بێسەروشوێنن”.
یەکێک لە ڕزگاربووەکان کە ژنێکى عێراقییە بە ئاژانسی ھەواڵی ئەنادۆڵی تورکیی راگەیاندووە “شەوی ٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨، ٣٥ کەس سواری بەلەمەکە بوون، بەڵام لەدوای نوقمبوونی، بە مەلەوانيی خۆی دەربازکردووە و ئاگاداری چارەنووسی ئەوانیدیکە نییە. هاوکات کوردە یەشار، نوینەری فیدراسیۆنی پەنابەران لە تورکیا رایگەیاند، شەوی ڕابردوو (٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨) بەلەمێک لە دەریای ئیجەدا ژێرئاو کەوتووە لە نزیک ناحیەی قەرەبرون، سەربە پارێزگای ئیزمیر”.
لەماوەى ڕابردوودا، چەندین کۆچبەری خەڵکی هەرێمی کوردستان و عێراق لە ئاوەکانى تورکیادا خنکان و بەشێک لە تەرمەکانیان هێنراوەتەوە بۆ هەرێمى كوردستان.

تایبەتمەندییەکان: هەواڵەکان

زیادکردنی وەڵام