مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، ئەمڕۆ چوارشەممە، ڕایگەیاند کاردەکات بۆئەوەی کۆبونەوەی لوتکەی داھاتووی نێوان سەرۆکی وڵاتەکەی و سەرۆکی کۆریای باکوور ڕێکبخات.

پۆمپیۆ لەمیانی چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی سی بی ئێس-ی ئەمریکی ڕایگەیاندووە کە ئەوان بە بەردەوامی لەکاردان تا دڵنیاببنەوە لە سازدانی زەمینەی گونجاو بۆ کۆبونەوەی لوتکەی نێوان دۆناڵد ترەمپ ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، و کیم جۆنگ ئون، سەرۆکی کۆریای باکوور.

ڕونیشیکردەوە پێدەچێت کۆبوونەوەکە دوای مانگی تشرینی یەکەمی داھاتوو، یان دواتر ئەنجامبدرێت.

تایبەتمەندییەکان: هەواڵەکان

زیادکردنی وەڵام