شەڕڤانانی یەكینەكانی پاراستنی ژن (یەپەژە) بەشداریی دوایین قۆناغی هەڵمەتی گەردەلولی جەزیرە بە ناوی “شەڕی لەناوبردنی تیرۆر” كردووە، شەڕڤانانی یەپەژە بۆ رزگاركردنی ناوچەكانی دێرەزوور لە دەست چەكدارانی داعش لە بەرەی پێشەوەی شەڕەكەدان.

بەپێی ئاژانسی فورات نیوز، شەڕڤانانی یەكینەكانی پاراستنی ژن (یەپەژە) مۆری خۆیان لە دوا قۆناغی هەڵمەتی گەردەولی جزیر بۆ لەناوبردنی تیرۆر دەدەن.

ئاماژەی بەوەشكردووە، شەڕڤانانی یەپەژە لە هەڵمەتەكەیاندا بەردەوامن لە پێشڕەوییەكان، یەپەژە بە چەكی قورس و رزگاركردنی ناوچە ستراتیژییەكان خاوەن رۆڵێكی گرنگن لەو شەڕەدا.

شەڕڤانانی یەپەژە لە بەرەی پێشەوەی شەڕ بەرەنگاری چەكدارانی داعش بوونەتەوەو و هەنگاو بە هەنگاو تێكیان دەشكێنن.

لە دوو رۆژی رابردوودا شەڕڤانان لە چوارچێوەی قۆناغی دووەمی هەڵمەتی گەردەلوولی جەزیرەدا دوو كیلۆمەتری دیكە لە دەوروبەری گوندی سووسەی سەر بە دێرەزوور پێشڕەوییان كردووە.

هەروەها دوێنێ دووشەممە لە گوندی بۆخازی سەروو كە 6 كیلۆ مەتر لە سنووری عێراق دوورە، لە نێوان شەڕڤانان و چەكدارانی داعشدا شەڕ و رووبەڕووبوونەوە روویداوە.

ڤیدیۆی شەڕڤانانی یەپەژە لە بەرەكانی شەڕدا

تایبەتمەندییەکان: هەواڵەکان

زیادکردنی وەڵام