سێرگێی شۆیگو، وەزیری بەرگری روسیا بە تەلەفۆن قسەی لەگەڵ ئاڤیگدۆر لیبەرمان، هاوتا ئیسرائیلیەكەیدا كردووەو و پێی وتووە، “مۆسكۆ خستنەخوارەوەی فڕۆكەكەی لە سوریا بەتەواوی دەخاتە ئەستۆی ئیسرائیل”، ئەوەش بەپێی ئاژانسی هەواڵی فەرمی حكومەتی روسیا.

ئێوارەی دوێنێ دووشەممە فڕۆكەیەكی روسیا لە ئاسمانی سوریا كەوتەخوارەوە، وەزارەتی بەرگری روسیاش رایگەیاندووە، فڕۆكەكە لەلایەن سیستەمی بەرگری S200 ی سوریاوە تێكشكێندراوە، ئەوەش لەو كاتەدا بووە كە چوار فڕۆكەی F16ی ئیسرائیلی هێرشیان كردووەتە سەر شاری لازقییەی سوریا.

لە بارەی رووداوەكەوە شەوی رابردوو رسێرگێی شۆیگو، وەزیری بەرگری روسیا بە تەلەفۆن قسەی لەگەڵ ئاڤیگدۆر لیبەرمان، هاوتا ئیسرائیلیەكەیدا كردووەو و پێی راگەیاندووە، “مۆسكۆ خستنەخوارەوەی فڕۆكەكەی لە سوریا بەتەواوی دەخاتە ئەستۆی ئیسرائیل”.

شۆیگۆ دووپاتی كردووەتەوە، كە ئیسرائیل بەر لەئەنجامدانی هێرشە ئاسمانییەكەی روسیای ئاگادارنەكردووەتەوە، تاوەكو مۆسكۆ بتوانێت فڕۆكەكە لە ناوچەی مەترسییەكە دووربخاتەوە، بەڵكو ئاگاداركردنەوەكەی ئیسرائیل بۆ روسیا بەر لە یەك خولەك هاتووە لە ئەنجامدنی هێرشی فڕۆكەكانی ئیسرائیل بۆ سەر سوریا.

لە پەیوەندیە تەلەفۆنیەكەدا، وەزیری بەرگری روسیا هەروەها وتوویەتی، “خستنەخوارەی فڕۆكە روسییەكە و مردنی ئەندامانی تیمی فڕۆكەكە بە تەواوی لە ئەستۆی ئیسرائیلدایە”.

وەزیری بەرگری روسیا وتووشییەتی، “كردەوەكانی هێزی سەربازی ئیسرائیل هاوتا نەبوون لەگەڵ گیانی هاوبەشێتی روسیا و ئیسرائیل، هەر لەبەرئەوە مافی وەڵامدانەوەمان دەپارێزین”.

بەپێی بەیاننامەیەكی وەزارەتی بەرگری روسیا كە دوای كەوتنەخوارەوەی فڕۆكەكە بڵاویكردەوە، لەمیانی تێكشكاندنی فڕۆكەكەدا 15 سەربازی روسیا گیانیان لەدەستداوە.

تایبەتمەندییەکان: هەواڵەکان

زیادکردنی وەڵام