فەرماندە و ئەندامی ئەنجومەنی سەربازی مەنبج رایگەیاند، ئەمەریکا بە روونی پێى وتوون کە ناتوانن دەستبەرداری تورکیا ببن و بەهەمان شێوە دەستبەرداری ئەنجومەنی سەربازی مەنبج و یەپەگە و هەسەدەش نابن.

لەچاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ رۆژنامەی عوکازی سعودی جەمیل مەزڵوم ده‌ڵێت”ئەمەریکا هەوڵدەدات بۆ دەستپێکردنی دیالۆگی سیاسی لەنێوان ئەنجومەنی سەربازی مەنبج و تورکیا”ئێمە لای خۆمانەوە ئامادەبوونمان بۆ دیالۆگ لەگەڵ تورکیا بە ئامانجی چارەسەری سیاسی نەك تەنها لە مەنبج بەڵکو لە هەموو ناوچەکانی رۆژئاوای کوردستان نیشانداوە”.

مەزڵوم جەخت لەوەشده‌كاته‌وه‌، کە ئەگەر ئەمەریکا دەستبەرداری ئەنجومەنی سەربازی مەنبج ببێت ئەوکات شەڕڤانانی مەنبج بێگومان بەبێ دوودڵی شەڕدەکەن لە بەرامبەر هەر هێرشێک بۆ سەر شارۆچكه‌كه‌.

لەبارەی وادەی کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە مەنبج، فەرماندەو ئەندامی ئەنجومەنی سەربازی مەنبج رایگەیاند”هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لەشەڕی دژی داعش بە سەرۆکایەتی ئەمەریکا بۆ ماوەی دوو ساڵی دیکە لە مەنبەج دەمێننەوە”.

توركیا له‌ماوه‌ى رابردوودا چه‌ندین جار هه‌ڕه‌شه‌ى ئه‌وه‌ى كرد، هێزه‌كانیان ده‌چێته‌ مه‌نبج، ئه‌وه‌ش ناكۆكى دروستكرد بوو له‌نێوان وشتنتن و ئه‌نقه‌ره‌، و شه‌ڕڤانانیش دژى ئه‌و هه‌نگاوى توركیا وه‌ستانه‌وه‌.

تایبەتمەندییەکان: هەواڵەکان

زیادکردنی وەڵام