سندوقی دراوی نێودەوڵەتی ھۆشداریدەدات لەوەی کە چوونەدەرەوەی بەریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا (بریگزیت) بەبێ ڕێککەوتن لەسەر کۆت و مەرجەکانی رێکخراوی بازرگانی جیھانی،  زیانی زۆری بۆ سەر ئابووری بەریتانیا دەبێت.

کریستین لاگارد، بەرێوەبەری جێبەجێکاری سندوقی دراوی نێودەوڵەتی ئەمڕۆ لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا لە لەندەنڕایگەیاندووە  لە حاڵەتی ئەوەی بەریتانیا بەبێ ڕێککەوتن لەسەر کۆت و مەرجەکانی رێکخراوی بازرگانی جیھانی لە یەکێتی ئەوروپا جیاببێتەوە، دوای بەریتانیا کاریگەریی خراپ، بەڵام بە ئاستێکی کەمتر، لەسەر ئابوورییەکانی دیکەی یەکێتی ئەوروپا دروستدەکات.

لاگارد ھۆشداریدا لەوەی ئەگەر کۆسپ بێتە بەردەم رێککەوتنی یەکێتی ئەوروپا و بەریتانیا، ئەوا ئاستی سوود لە بەریتانیا زیاتر بەرزدەبێتەوە، و پێشبینی دەکات کە ئابووری بەریتانیا بە ڕێژەی ١,٥ لەسەدا لە ئەمساڵ و ساڵی ٢٠١٩ دا گەشەبکات.

ئاماژەشیکرد بەوەی سەرجەم سیناریۆکانی بریگزیت کاریگەریی خراپی دەبێت لەسەر ئابووری بەریتانیا، بەڵام بەجێھێشتنی یەکێتی ئەوروپا بەشێوەیەکی ناڕێک ئەوا ئەنجامێکی زۆر خراپتری لێدەکەوێتەوە.

تایبەتمەندییەکان: هەواڵەکان

زیادکردنی وەڵام