بەشێک لە گۆڕانە پول پەرست و پۆست پەرستەکان، واینیشان ئەدەن کە زۆر دڵسۆزی گۆڕانن و ئەوەی هەلبژاردنەکان ڕەتکاتەوەو بایکۆتی بکات، ئەوە شەیتانەو واوەتر لەوە ئەڕۆن” خزمەتی پارتی ویەکێتی ئەکەن”، بۆ ئەمە وەڵامی جەرگبڕم پێیە،بەڵام لەبەر ئەوەی نامەوێ لەم کاتەدا شەڕی گۆڕان بکەم، تەحەمول ئەکەم و بێدەنگی هەڵەبژێرم، ئەوانە ئەبەخشم بە حورمەتی کاک نەوشیروان، کە دڵی بەو بزوتنەوەیە خۆش بو، دەنا بە بەڵگە ئەم سەلماند کێن ئەوانەی نۆکەری گوێلەمستی پارتی و یەکێتین و جگە لە بیرکردنەوە لە پارەو پۆست خەیاڵیان لای گۆڕانکاری و بنەماکانی بزوتنەوەی گۆران نیە، بزوتنەوەی گۆڕان لەسەر دەستی ئێمەو مانان، لەسەر دەستی هەزاران ئینسانی جوان کە ئێستا بێهیوان گەورە بو،چڵ و گوڵی کرد و ئێوە سەرقاڵی داڕزاندنین.

ئازادی تاک ،کۆمەڵ، حیزب، ئەبێت لەوە دەرچێت ئەگەر لەگەڵت بوم فریشتەم، ئەگەر لەگەڵت نەبوم ئەهریمەنم، ئەوانەی وابیر ئەکەنەوە نە لە گۆران تێگەیشتون نەلە خودی کاک نەوشیروان، ئیوەیەک کە هیچ کاتێک وشەیەکتان دژی پارتی و یەکێتی نەوتوە، چۆن روو بە ئێمە ئەو قسانە فڕێ ئەدەن؟، کە پارتی و یەکێتی بەدەستی ئێمە ڕسواییەکانیان لە قاودراوە.

کاک نەوشیروان کاتێک یەکێتی بوە، چەندین جار لە داخی هاوڕێ دزو درۆزنەکانی یەکێتی بەجێهێشتوەوهاتۆتە بەریتانیاو بە سالان وازی هێناوەو یەک وشەی نەوتوە، هەمو ئەو ڕۆیشتنانەی کاک نەوشیروان، نارەزایەتی و بایکۆت بوە، هەتا چەند جارێکیش لە داخی سەرانی گۆران گردەکەی بەجێهێشتو چوە لەندەن، من بە ڤیدۆ لامەو کە تا ئێستا کەس نەیدیوە، کاک نەوشیروان لەسەر کورسیەک دانیشتوەو گۆچانێکی بەدەستەوەیەو دیارە کە نەخۆشی بڕسکی لێبڕیوە، بە تەلەفۆن قسە لەگەڵ کەسێک لە سەرانی گۆڕان ئەکات و ئەڵیت،”ئیوە منیش وخەلکیشتان بێئومێد کردوە، تەنها خەریکی تەکەتول و شەڕی ناو یەکن و ئاگاتای لە پارتی و یەکێتی و ژیانی خەلک نەماوە”.

کاتێک خۆم وهاوڕێکانم لە دوای راپەڕینەوە ئاڵای شەرمان دژی بنەمالەی بارزانی و پارتی و یەکێتی هەڵکرد، سەرانی ئێستای گۆڕان لە شەقامەکاندا شەقیان لە خەلک هەلەداو سەرلەبەریان سەرقاڵی پارەو دزینی سامانی گشتی بون، خودی کاک نەوشیروان جێگری مام جەلال بو، ئەوکاتە دەیان وتارم هەیە دژی خودی کاک نەوشیروان، ئەوە ئێمە بوین بنەماڵەی بارزانی و پارتی و سەرانی یەنکمان ڕسواکرد، مێژومان هێندە گەشە لە دژایەتی پارتی و یەکێتیدا، ئەگەر سەد ساڵیتر بە جدی بەردەوام بن، ئێمە لە لوتکەین و ئیوەیش لە دامێن.

ئێمە بە قوڕگی خۆمان، بە قەڵەمی خۆمان، بەهاواری خۆمان، بە بێ ئەوەی کەمترین تموحی تایبەتیمان هەبێت، بە بێ ئەوەی وەک ئێوەی دزو درۆزن خۆمان داگرین بۆ پۆست و پارە کارمان بۆ گۆران کرد، بێ چاوەڕوانی سوپاسێکیش، کەواتە هیچ کەسێک بۆی نیە ئەو قسانە بە ئێمە بفرۆشێت.

سەرانی داسەپاوی ئێستای گۆران ئێمە بە شایەر تێگەیشتون، هەر کە هەڵبژاردن کرا، هاواریان بۆ بکەین، دەنگیان بۆ کۆبکەینەوە، دوای هەڵبژاردنەکان ئەوانی خەریکی پارەو ژیانی خۆشی خۆیان بن، کەسیش نەڵێ ئەرێ ئەوە ئیوە کێن؟!.

دەساڵ پشتیوانی گۆرانم کرد، مێدیای گۆران لەبەر مجامەلەی پارتی و یەکێتی ناوەکەی قەدەغەکردبوم، چاودێرەکەی مەلا بەختیار نوسینەکانمی ئەبرد بڵاوی ئەکردەوە، ئاوێنە ئەیبرد، کەچی ماڵپەڕی سبەی کۆمێنتەکانم بە ناوی ئارام ئەحمەدەوە بوایە دەیسڕیەوە، دو جار تیڤیەکەتانم دیوە کاتی هەڵبژاردن بۆقازانجی خۆتان، کەواتە ئیتر بەسە، ئێمە شایەر نین.

ئازادی ئەوەیە تۆ دەنگ بدەیت و من نەیدەم، تۆ بانگەشە بکەیت و من دژ بم، ئیتر تۆهمە پێچانەوەو قسەی قۆڕ ناخوا، نامەوێ وەلامتان بەمەوە وەک خۆتان، لەبەر ئەوەی لە سەرەوە نوسیومە.

ئیوە ئەتان وت”ئارام ئەحمەد فەردێکە چیە،با دژ بێت” قیمەتی ئێمەتان نەزانی، دەی کە فەردێکم، لێمگەڕێن قسەی خۆم بکەم، بانگەشە بکەم و داوا بکەم خەڵکی دەنگ نەدات، جا بەگوێیان کردم ئەوا فەردێک نیم و سەدان هەزارم لەگەڵە،،بە گوێیان نەکردم چام دەربێت.

مێژوی من وهاوڕێکانم سەدان هەزار لاپەرەو دەنگو ڕەنگە دژی پارتی و یەکێتی، هێندەیش توند بوم، زۆرجار دۆستەکانم وتویانە واش نا،بەڵام من هەر بەردەوام بوم، دڵنیا بن هەروایش دەمێنمەوە…….. ئەی ئێوە چی؟!.

ئادەی وتارێکی نیمچە توند، یان بەئاستەم ڕەخنەیی” کاک عومەری سەید علی، جەلال جەوهەر،شۆڕش حاجی، ئاواتی شێخ جەناب،محەمەد تۆفیق، مامۆستا جەمال، مستەفای سەید قادر، کورانی کاک نەوشیروان و زۆربەی ئەوانیترم بۆ بهێنن لە پارتی ویەکێتی و مال بارزانی گیرابێت،، با لەبەیانیەوە داوا لە خەلک بکەم دەنگتان بدەنێ! زۆربەتان موچەی مانگانەتان لە شەش ملیۆن دینار کەمتر نیە، شەوانەو ڕۆژانە دۆستی نزیکی سەرانی پارتی و یەکیتین وبەیەکەوە دەخۆن ودەخۆنەوە، هیچ کات خۆتان پیاو خراپ نەکردوە لایان، تا پارەتان نەبڕن و ببنە خاوەنی پۆست، ئەوەی شەڕەکانی کردوە ئەوەی زەرەری کردوە هەر گۆرانە فەقیرەکان بون.

ئێوە کە دانیشتون هەر ئەخۆن وسەرقاڵی پارەو خانم بازین، ماڵتان لە شوشەیە، کەواتە بێدەنگ بن و دەمتان داخەن، با پاشەلتان هەڵنەدەمەوە، برواتان بە ئازادی هەبیت،ئێمەین خاوەنی گۆران نەک ئێوە.

تایبەتمەندییەکان: وتارو بیروڕا

زیادکردنی وەڵام