حەسەن كەریم، كاندیدی هاوپەیمانی سائیرون بە جێگری یەكەمی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق هەڵبژێردرا.

بەپێی كەناڵی عێراقییەی فەرمی، لەمیانی بەڕێوەچوونی دەنگدانی نهێنی بۆ هەڵبژاردنی جێگری یەكەمی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق، 280 پەرلەمانتار دەنگیاندا و حەسەن كەریم، كاندیدی هاوپەیمانی سائیرون بە 210 دەنگ و بەدەستهێنانی زۆرینەی دەنگەكان بووەتە جێگری یەكەمی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق.

ئاماژە بەوەشكراوە، نائیبە عالیە فلح، كاندیدی كوتلەی (بەیاقر ئەلخەیر) توانی 33 دەنگ بەدەست بهێنێت.

نیوەڕۆی ئەمڕۆش محەمەد حەلبوسی لەسەر هاوپەیمانی میحوەری وەتەنی خۆی كاندید كرد، بۆ سەرۆكی پەرلەمانی عێراق‌و بە كۆكردنەوەی 169بووە سەرۆکی پەرلەمانی عێراق.

تایبەتمەندییەکان: هەواڵەکان

زیادکردنی وەڵام