كەمێك لەمەوبەر پەرلەمانی عێراق لەدەنگدانیكی نهێنی و ڕاستەوخۆدا، محمەد ڕێكان حەلبوسی بەسەرۆكی خولی چوارەمی پەرلەمانی عێراق هەڵبژارد.
ڕكابەرییەكە لەنێوان (محمدحەلبوسی وخالید عوبێدی)دابوو، حەلبوسی بە بەدەستهێنانی ١٦٩ دەنگ بەرامبەر بە ٨٩ دەنگ بۆ خالید عوبێدی، سەركەوتنی بەدەستهێنا.
محمەدڕێكان حەلبوسی كێیە؟

– محەمەد رێكان حەدید عەلی حەلبوسی
– 4/1/1981 لە پارێزگای ئەنبار لە دایكبووە
– ساڵی 2001/ 2002 بەكالۆریۆسی لە ئەندازیارییدا لە زانكۆی موستەنسریە بەدەستهێناوە.
– ساڵی 2006 بڕوانامەی ماستەری لە ئەندازیاریدا بەدەستهێناوە.
– ساڵی 2014 بە ئەندامی خولی سێیەمی پەرلەمانی عێراق هەڵبژێردراوە.
– 2014/ 2015 ئەندامی لیژنەی مافەكانی مرۆڤی پەرلەمان بووە.
– 2015/ 2016 ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمان بووە.
– 2016/ 2017 سەرۆكی لیژنەی دارایی پەرلەمان بووە.
– 2017/ 2018 پارێزگاری ئەنبار بووە.
– 2018 بە ئەندامی خولی چوارەمی پەرلەمانی عێراق هەڵبژێردرایەوە.
– سەرۆكی هاوپەیمانی ” ئەنبار ناسنامەمانە” یە.
– هاوسەرگیری كردووە و خێزاندارە.

تایبەتمەندییەکان: هەواڵەکان

زیادکردنی وەڵام