نۆ ساڵ بەر لە ئێستاو لە بەهاری سالی ٢٠٠٦ دا ئەو دەمەی کە رقی پەنگخواردووی چەندساڵەی خەلکی هەلەبجە بەرووی دەسەلاتداران دا تەقیەوە و بە سوتاندنی مۆنومێنتەکە کۆتایی هات ، لەناخەوە ئازاری دام بۆ لەناوچوونی چەندین بەلگەنامەی گرنگ وەک باسکرا ، بەلام وەرچەرخانێکی ئیجگار گەورە لە فیکر و بیرکردنەوەو هەلوێستمدا رووی دا ، هەستم کرد کە لەقۆناغی لە قاڵب دانی حزب و بە جاوی حزب بینین و بەگوێی حزب بیستن دەربازم بووە ، بەدەر لە هەلرشتنی درۆی بەرپرسە حزبیەکان لە کەناڵ و میبەری هەلرشتنی درۆکان و تۆمەتبارکردنی خەڵکە بەشمەینەتەکەی ئەو شارە بە تابوری پێنجەم و هاندانیان و تۆمەتبارکردنیان دەستی دەرەکی و هتد ،تێگەیشتم لەوەی لە چەند سەد مەترێک ئەولای مۆنۆمێنتەکەو لەو دیو ئەوەوە چی ئەگوزەرێت ، لەوە تێگەیشتم کە مۆنومێنتەکە کە ئەوەندەی بۆ نەبیستنی هاوار و ناڵەی بەرکەوتوەکان و شاردنەوەی نەهامەتیەکانی ئەو شــــارەیە و بۆ رەمزی هەلەبجەو قوربانیەکانی نیە … لەو رۆژانەدا زۆر بەجوانی لێوە لەرزەی بەرپرساکانم لەسەر شاشەکان هەست پیدەکرد ، کە بۆ شاردنەوەی شکۆی تیکشکاویان لەبەرجاوی ئەو بیانینانەی کە هاتببون ، بەپیلان گێری خەلیکان تۆمەتبارئەکرد … ئەوەندەی هەلەبجەو مەسەلەی هەلەبجەیان وەک تورەکەی سواڵ بەکارئەهینا ، بەمەستیان لە سارێژکردنی برینەکانی ئەو شارە و نەهامەتیەکانی نەبوو … بەمەش لە هاوار و نەهامەتیەکانی خەلکی ئەو شارە تێنەگەیشتن و زەرەیەک وێژدانیان نەجوڵـا، هیندەی مەکینەی ئعلامیان خستە گەر بۆ تەخوینکردنی کەسوکاری قوربانیەکان لە خەمی بەدەنگەوە چوونی کێشەکانیان نەبوون ، نەیانهیشت دەنگ و هاواری بریندارەکان و خەلکە بێلانە و دڵپر لەناسۆرەکە بگاتە ئەمدیوی مۆنۆمینتەکە ، ئەوەی خەمی ئەوان بوو سپیکردنەوەی روخساریان بوو لە بەرچاوی بیانیەکان و چەواشەکردنیان لەوەی کە چی روویداوە …. لەدوای ٢٧ ساڵ و لە ئیستادا جگە لە بەردەوامی نەهامەتیەکانی خەلکی ئەو شارە و تلانەوەی بریندارەکان بە ئازارەوە و لە چاوەروانی مەرگ دا ، دەیان خێزانیش لە لە جاوەروانی گەرانەوەی منداڵە وونبوەکانیان ساتەکانی ژیانیان بەری دەکەن ، کە لە بارێکی سایکۆلۆژی ئیجار سەخت دان ،لە تازەترین حالەتدا مریەم ئەو کجەی وەک منداڵیکی وونبووی ئەو دەمە هەلەبجە خۆی ناساندەوە ، لە ئیرانەوە گەراوەتەوە ئەو شارە ، بەڵـام ئەوەی چێگای سەرنجە و کە تێبنی ئەکریت ، کە کاربەدەستان و لایەنی پەیوەندیدار چەندە نابەرپرسانە و نا ئەخلاقیانە مامەلە لەگەل ئەو کەیسەدا ئەکەن ، چەند بێباکانەو بێ گوێدانە فرمێسکاکانی میریەم و چاوەروانی ودڵە کوتێ ی ئەو خیزانانەی کە تەمەنا ئەکەن مریەم یەکیک بیت لە مندالە وونبوەوکەی ئەوان رەفتار ئەکەن … ئاخر چی گەورەترە لەچاوەروانی ٢٧ سالی دەیان خێزان لە دوزینەوەو سۆراخی منداڵەونبوەکان دا ، بیویژدانینە …. چی تراژیدیاترە لە بەرێکردنی ٢٧ ساڵ ژیانی ئەو مندالانە دوور لەباوەشی گەرمی دایک و بێبەش لەسۆزی باوکایەتی … ماوەیەکی زۆرە مریەم بەپیی خۆی و لە ئیرانەوە گەراوەتە زۆر خەمساردانە مامەڵە لەگەل ئەم دۆسیەدا ئەکریت ، وەک سەرۆکی کۆمەلەی قوربانیانی هەلەبجە ئەلیت هیچ لیژنەیەک تاکو ئیستا لەسەر کەیسی مریەم درروست نەکراوە و دکتۆریک وەکو کەسێکی خۆبەخش لەدوای دەوامی ئاسایی خۆی هەستاوە بە بەراورد کردنی سمپلی خوێنەکان باس لەوەش دەکریت کە کەیسەکەی مریەم تیکەڵ بە ململانی حیزبی کراوە و دەرون نەخۆشەکان ئەیانەوێت لەسەر فرمیسک و جاوەروانی مریەم ووزیەک بەگیانی حزب و بەرژەوەندیەکانیان دا بهێننەوە … حکومەتیک و بەرپرسانی هیندە نامەسئول و بێباک بن بەرامبەر بە هاوڵاتیەکانی  خۆی و لە ئازارەکانی نەگات و هاو کاریان نەبیت ، هیچ قسەیەکمان نیە بۆ وتن تەنها ئەوە نەبیت کە بلێن ( نەفرەت لەو رۆژەی لە تیایا لە دایک بوون ) ……. راپۆرتێکی ڤیدیویی لەسەر گەرانەوەی مریەم و خەمساردی کاربەدەستانی ئەم هەرێمە لەم لینکە > https://www.youtube.com/watch?v=jlp-WX_avQw

تایبەتمەندییەکان: وتارو بیروڕا

زیادکردنی وەڵام