وەرگێڕان: لوقمان حاجی قادر
ئەبو محەمەد مەقدیسی تیۆرسازی سەلەفییەتی جیهادی بەتوندی هێرشی كردە سەر رەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆكی توركیا و بە “تاغوت”ی وەسف كردو بە “كافر”یشی لەقەڵە‌مداو رایگەیاند “فڕی بەسەر ئیسلامەوە نییە”.

ئەبو محەمەد مەقدیسی لەوتارێكی نووسراو لە ژێر ناونیشانی “ناسینی درەنگ وەختی ئەردۆغان”، كە لەم دوایانەدا لەواڵەكانی ڕەووتە جیهادییەكان ‌سەر تیلیگرام بڵاوكراونەوە، بەوە وەسفی سەرۆكی توركیای كردووە، كە “تاغوتە” راشیگەیاند “ئەردۆغان عەلمانییەكی تێرو تەواوە و ڕێگەش بەباڵادەستی ئیسلام نادات لە ڕووی فەرمانڕەواییكردن‌و هەژموون و یاساكاییەوە”.

مەقدیسی لایەنە چەكدارە سوورییەكانیشی لەوە ئاگادار كردەوە، كە بە “بە ڕواڵەتبازییە خواپەرستییەكەی ئەردۆغان فریوونەخۆن”،  بەوەی “لەبۆنەكاندا چەند سوڕەتێكی قورئان دەخوێنێت،  یان فریووی ئەو قسانە نەخۆن ،كە گاڵتەجاڕەكانی ئەردۆغان لەوانەی پێی سەرسام‌وو ڕووكاری دەرەوەی جوان دەكەن بانگەشەی ئەوەی بۆ دەكەن گوایە ئاڵاهەڵگری خۆدەربازكردنە‌ لەژێر سایەو سێبەری سەروەری و فرمانەكانی ڕۆژئاوا، لە كاتێكدا ئەو هێشتا لەژێر سایە و سێبەری ناتۆو دوژمنەكانیدایە”.

مەقدیسی ڕووی دەمی دەكاتە لایەنە سوورییەكان و بەتایبەتیش “دەستەی ڕزگاركردنی شام” و لایەنگرەكانیان لەتیۆرسازانی سەلەفییەتی جیهادی و دەڵێت: “پێویست نییە خۆمان گیرۆدە و بەربەڵای هێدەی (صدمە) و نائومێدییەكانی ئەردۆغان و بەڵێنەكانی بكەین تاوەكو بە ڕاستی و دروستی ئەو ئاشنابین بەوەی ئەو لەراستیدا ‌ عەلمانییەكە و دژ بە یەكتاپەرستییە و بێڕێزیشی پێ دەكات ، ئەو پشتیوانی لە جیهادی ئێمە ناكات ، شەریعەتەكەشمان ناكاتە فەرمانڕەوا ، بەلاشییەوە گرنگ نییە ئاڵاهەڵگرمان بێت ، بۆیە دەبێت ئەو ڕاستییە بزانین پێش ئەوەی كات بەسەرچێت و ئەردۆغانیش بە سواری وشترەكەی بۆی دەرچێت”.

پێشتریش ناوبراو لەنامەیەكی تردا هێرشی كردووەتە سەر سەرۆكی توركیا و بە “پیاوێكی عەلمانی وەسفی كردووەو دەڵێت سەرباری ئەوە ئەردۆغان لەگەڵ عەلمانییە ئەتاتوركەكان ناكوك‌و ناتەبایە ، بەڵام ئەو ناكۆكی و ناتەبایە تەنیا و تەنیا لە لێكدانەوەیەتی بۆ ڕاڤەكردنی عەلمانیەت دەنا خۆی لە عەلمانییەت بێبەری نەكردووە ، بەڵكو وا ڕاڤەی دەكات و پێی هەڵادەڵێ، كە سیستەمێكی باشە ، ئەمەش ڕاڤەكردنێكی پووچە و لە چوراچێوەی ئەو عەلمانییەتە دەرناچێت كە بە كوفر لە قەڵەمدراوە ، چونكە ئەو وا ڕاڤەی دەكات كە جیاكردنەوەی  ئاینە لە دەوڵەت ، جڵەویشی شل كردووە كە هەر كەس ئاینپەروەری بە ئارەزوی خۆی پیادە بكات و هەمان شتیشی بۆ بێ باوەڕ و زندیقەكان فەراهەم كردووە”.

هەروەها ‌لەو نامەیەشیدا، كە ناودارە بە “وەڵامە زیرەكەكان بۆ پرسیارە توركییەكان”،  ئەوەشی وتووە : ئەو ڕاڤەكردنەی ئەردۆغان بە باشی دەزانێت و دەشیەوێت بیخاتە بازاڕاوە هیچ فڕی بەسەر ئیسلامەوە نییە ، چونكە ئاینی ئیسلام بێباوەڕی و هاوەڵ پەیداكردن بۆ خودا قبوڵ ناكات و دانیشی پێدا نانێت ، ئاین و سیاسەتیش لێكجیاناكاتەوە ، بەڵكو هەموو ئەمانە دژ بە ئیسلامن و دەچنە خانەی كوفری ڕاشكاوەوە”.

هەڵوێست و وتەكانی تیۆرسازانی سەلەفیەتی جیهادی و سیمبولەكانیان لەكافركردنی سەرۆكی توركیا و گومانخستنەسەر هەڵوێست و بەڵێنەكانی سەبارەت بەشۆڕشی سوریا یەكانگیرن ، بۆیە ئەبو قەتادە، یەكێكە لە بەناوبانگترین تیۆرساز و فەقیهەكانی سەلەفیەتی جیهادی وا وەسفی ئەردۆغان دەكات، كە “هیچ فڕی بە ئیسلامەوە نییە، چونكە میتۆدی ئەمڕۆ و سبەیی و دوای هەزار ساڵی دیكە بەلای دەوڵەتی عەلمانیدا دەشكێتەوە ، ئەمشە كتومت ئەوەیە، كە ئەردۆغان باوەڕی پێیەتی”.

ئەبو قەتادە پێشتریش وتویەتی: “شوێنكەوتنی كافران ئەگەر لە بەشێكی كەمی ئاینەكەشیان بێت ڕەتكردنەوەی بنەچەی ئاینە ، گومانیشی تیدا نییە كە ئەردۆگانیش بە پێچەوانەی زۆرێك لە فەرمانڕەوا موسوڵمانه هەڵگەڕاوە‌كانەوە و لە زۆر شتدا كۆك و تەبایە لەگەل موسوڵماناندا ، بەڵام لە هەندێك لایەنەوە كۆك و تەبایە لەگەڵ بێباوەڕەكاندا ، ئەمشە ئەگەر وای لێ بكات كەمتر كافر بێت لەوانی دیكە ، بەڵام لە بازنەی كوفر نایكاتە دەرەوە هەر وەك لە فەرمانەكانی خودای پەروەردگاردا هاتووە”.

تایبەتمەندییەکان: هەمەڕەنگ

زیادکردنی وەڵام