وەزیری پێشووی دەرەوەی ئەمەریكا وردەكاری نامەیەكی نهێنی بەشار ئەسەد، سەرۆكی سوریا لە ساڵی 2010 دا بۆ باراك ئۆباما، سەرۆكی پێشووی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا و بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل ئاشكرا دەكات.

جۆن كێری، وەزیری پێشووی دەرەوەی ئەمەریكا لە كتێبی بیرەوەریەكانی بە ناونیشانی Every Day is Extra  باسی ناوەرۆكی پێشنیارێكی نهێنی ئاشتی كە لە ئەسەدەوە گواستوویەتیەوە بۆ ئۆباما و نەتانیاهۆ، و رایدەگەیەنێت، “نەتانیاهۆ سەری سووڕماوە”.

جۆن كێری ئاشكرایكردووە، بەشار ئەسەد ئامادەبوونی خۆی نیشانداوە بۆ دەست لێ هەڵگرتنی زیاتر لەوەی لەگەڵ ئیسرائیل رێككەوتووە، لە ساڵانی پێشووتر، بەڵام لە سەرەتایی 2011 بەبێ ئەجام كۆتایی هاتووە.

وەزیری پێشووی دەرەوەی ئەمەریكا ئاماژەی بەوەشكردووە، ساڵی 2009 كاتێك سەرۆكی لیژنەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی ئەنجومەنی پیران بووە سەردانی دیمەشق كردووە، و لەگەڵ بەشار ئەسەد كۆبووەتەوە و دوای ئەوە راستەوخۆ رۆیشتووە بۆ ئیسرائیل و نامەكەی ئەسەدی گەیاندووەتە بنیامین نەتانیاهۆ، بەڵام ئیسرائیل رەتیكردووەتەوە لەگەڵ سوریا بگاتە ریككەوتنی ئاشتی لە 2015 دا.

كێری لە كتێبەكەیدا بە درێژایی باسی سوریا دەكات و بە “برینی كراوە” ناویبردووە، كە لە ئەنجامی سیاسەتی ئیدارەی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكادا دروستبووە لەسەردەم باراك ئۆبامادا.

تایبەتمەندییەکان: هەواڵەکان

زیادکردنی وەڵام