خۆپیشاندانه‌كانى به‌سره‌ 36 كوژراو و بریندارى لێكه‌وته‌وه‌و، فه‌رمانده‌یى ئۆپه‌راسیۆنه‌كانى شاره‌كه‌ش، له‌ سه‌رتاسه‌رى ناوه‌ندى پارێزگاكه‌ قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆى راگه‌یاند.

فه‌رمانده‌یى ئۆپه‌راسیۆنه‌كانى به‌سره‌، بڵاویكرده‌وه‌ له‌ ته‌واوى ناوه‌ندى شاره‌كه‌ هاتوچۆ قه‌ده‌غه‌یه‌ به‌ تایبه‌ت له‌ ناوچه‌كانى نزیك باڵه‌خانه‌ى ئه‌نجومه‌نى پارێزگا و پارێزگا.

به‌پێى میدیاكانى عێراق، شه‌ش خۆپیشانده‌ر له‌ خۆپیشاندانه‌كانى ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ كوژران، 30 كه‌سیش برینداربوون.

سه‌عد مه‌عن، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ناوخۆى عێراق، له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندووه‌، ده‌ستكراوه‌ به‌ لێكۆڵینه‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ رووداوه‌كانى به‌سره‌ له‌سه‌ر فه‌رمانى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق، كه‌ فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌ چه‌كداره‌كانه‌.

خۆپیشاندانه‌كانى به‌سره‌، ئه‌مڕۆ ئاڵۆزى لێكه‌وته‌وه‌، خۆپیشانده‌ران داواى چاكسازى و دابینكردنى خزمه‌تگوزارى و هه‌لى كار ده‌كه‌ن.

تایبەتمەندییەکان: هەواڵەکان

زیادکردنی وەڵام