سه رۆك كۆمار پشكی سه وزه یان زه رده؟

 

له ساڵانی پێشوو پۆستی سه رۆك كۆماری عێراق بۆ یه كێتی نیشتمانی كوردستان ( لیستی سه وز) بوو له جه لال تاله بانییه وه ده ستی پێكردو ئه م پۆسته هه رچه نده پۆستیكی ( سیادییه) و پشكی كورده به ڵام هه مو لایه ك ئه زانن پۆسته كه ( ته شریفاتیه) واته ده سه ڵاته كانی دیارو سنوورداره و مام جه لال وه ك كه سایه تییه كی سیاسی و نووسه رو رۆژنامه نووس و یاساناس بوو به یه كه مین كورد پۆستی سه رۆك كۆماری عێراق له مێژوودا وه ربگرێت و رۆڵێكی كاریگه ری هه بوو له پابه ندبوون به ده ستوورو ته بایی نێوان حزبه كانی كوردستان و عێراق و پاراستنی سه روه ری و یه كپارچه یی خاكی وڵات.

سه رۆك جه لال تاڵه بانی كاریگه ریی گه وره ی هه بوو، هه میشه زامنی پاراستنی ره وشی عیراق و كوردستان بووه و، به هوێ نه خۆشێیه كه ی بۆشاییه كی گه وره ی دروستكردو، پاشان فۆئاد مه عسوم بوو به سه رۆك كۆمارو، ئه وه ی مام جهلال كردی قه ت له توانای ئه مدا نه بووه و نییه.

كاتێك مام جه لال له ژیاندا بوو یه كێتی نیشتمانی كوردستان له گه ڵ پارتی دیموكراتی كوردستان ( لیستی زه رد) هاوپه یمانییه كی به ناو ستراتیژی به ست و، هاوڵاتیانی كوردستان ئێستاشی له گه ڵدا بیت نه یانزانی و نازانن ئه و هاوپه یمانییه ستراتیژییه چییه و ناورۆكه كه ی باس له چی ئه كات و، زۆر جار به پرسانی هه ردوولا له سه ر هاوپه یمانییه كه گله یی و ره خنه یان بووه و، هه ر له زاری خۆیان وتوویانه ئێمه پێكه وه زۆر ده سكه وتمان هه بووه و ، سه ركه وتن و پێشكه وتنی زۆر له سه ر ئاستی كوردستان و عێراق و ناوچه كه و جیهان هاتووه ته دی و، له وهشدا ده رئه كه وێ به پشتبه ستن به و هاوپه یمانییه زۆر له خواست و نهێنی و سامانی گه لی كوردستان و، كێشه ناوخۆییه كانی هه ردولا ( سه وزو زه رد) په رده پۆش كراون.

له پاش هه ڵپژاردنی 12 ی ئایاری ئه م ساڵ تا هەنوكه ( سه وزو زه رد) باس له پۆستی سه رۆك كۆمار ئه كه ن و، له كێبركیدان بۆ به ده ستهێنانی پۆسته كه و، بازاری هه ردوولا زۆر گه رمه و، یه كێتی خوازیاره بۆ جاری چواره م پۆسته كه پشكی ئه وان بێت، به ڵام پارتی سووره له سه ر ئه وه ی پۆسته كه بدرێت به وان و، گه مه كه له نێوان دكتۆر محه مه د سابیرو فازڵ میرانیه و، ئه وه ی جێی سه رسورمانه دوو كه سایه تی كورد شیعه یه ك ( دكتۆر كه مال عه زیز قه یتولی – مامۆستای زانكویه له دهۆك) و، سوننەیەک ( عومه ر به رزنجی – پاڵیۆزی عێراق له فاتیكان) رایانگه یاندوه خۆیان ئه پاڵێون بۆ وه رگرتنی پۆسته كه.

جێی دڵخۆشییه كه سانێك خۆیان بپاڵێون بۆ وه رگرتنی پۆستی سه رۆك كۆمار، به ڵام ئه وان باش ئه زانن ئه وه قه ت روونادات له وڵاتێك دوور بێت له دیموكراتییه ت و، پر بێت له مێلشیاو چه كدارو ئه مه له لایه ك و، له لایه كی تره وه حزب و، ده ستێوه ردانی ئه مریكاو وڵاتانی ده ره كی.

زۆر كه س بۆ ئه و پۆسته هه وڵئه دات، بهڵام له لایه ن حزبه كانی ( سه وزو زه رد) قۆرغ كراوه و براوه ته وه و، له هه ردولاش ده سه ڵاتی بنه ماڵه خۆسپێنه ره، له لایه ن بنه ماڵه ی بارزانی فازڵ میرانی سكرتێری پارتی دیموكراتی كوردستان و، له لایه ن بنه ماڵه ی تاڵه بانی دوكتور محه مه د سابیر زاوای ابراهیم ئه حمه د ده ستنیشانكراون بۆ وه رگرتنی پۆسته كه.

یه كێتی و پارتی ( سه وزو زه رد) خاوه نی زۆرترین ( كورسی په رلهمانن) ، مافی خۆیانه پۆسته كه وه ربگرن و، به لای هاوڵاتیانه وه گرنگ نییه كێ ئه بێت به سه رۆك، به ڵام گرنگ ئه وه یه چۆن ئه توانن خزمه تی گه لی كوردستان و، پرسه نه ته وایه تییه كان بكه ن و، پۆسته كه بۆ خزم و كه سوكار به كار نهێنن

و، نموونه ش له م رووه وه زۆره له دوكتۆر فۆئاد مه عسوم كه له دوای مام جه لاله وه هاتووه ده ستپێئه كه ێن.

فوئاد مه عسوم كه ده ستنیشانكرا بۆ وه رگرتنی پۆستی سه رۆك كۆمار یه كسه ر به بێ یه ك و دوو ( جوانی) كچی به راوێژكار به بری (( ته نها 13 ملیۆن)) دینار دامه زراند، له كاتێكدا له لایه ن لێژنه ی ده ستپاكی په رله مانهوه داواكراوه له سه ر گه نده ڵی له كاتێك وه زیری گه یاندنی عێراق بووه و، ئێستاش دوو موچه وه رئه گرێت، موچه ی خانه نشینی (وه زیر) و ، موچهی راوێژكاری سه رۆك كۆمار.

كۆمپانیای ( BMJ Industries ) ئیماراتی كە كۆمپانیایەكی گەورەی تایبەت بە توتن و جگەرەیە و خاوەنی چەندین براندی بازرگانییە، فوئاد مەعسوم سەرۆك كۆماری عێراق تۆمەتبار ئهكات بەوەی كە پۆستەكەی بەكارهێناوە بۆ بەرژەوەندی كۆمپانیایەكی عێراقی كە برازایەكی فوئاد مەعسوم و هاوسەرەكەی خاوەندارێتی دەكەن و، كۆمپانیاكه ناوی ( خیرات المنافع ) ه بۆ بازرگانی گشتی و گواستنەوە كە خاوەنەكەی ( حەیدەر سەباح فەیلی) یه هاوسەری ( نەورۆز محەمەد مەعسوم) ه و، شایانی ئاماژه یه كومپانیاكه سكاڵای له ره فتاری سه رۆك كوماری عێراق و، ئه ندامی مه كته بی سیاسی یه كێتی داوه به مه كته بی سیاسی یه كێتی نیشتمانی كوردستان.

پێویسته سهر ۆك كۆمار دوور بێت له خۆپه رستی و، كار كردن له پێناو خزم و دۆستانی و، هه روا نابێت بنه ماڵه و حزبه كانی سه وزو زه رد وه ك ئێستا باوه، خۆیان بخزیننه ناو سه رجه م جومگه كانی ژیانی سیاسی و حكومی و په روه رده یی و ئابووری و رۆشنبیری و كۆمه ڵایه تیی ئه وهش كارێكی قیزه وه ن وناشیرینه.

تایبەتمەندییەکان: بابەتی هەڵبژاردە

زیادکردنی وەڵام